بەرپرسێكی باڵای ڕووسیا كاتی ڕاگەیاندنی جەنگی ئەتۆمی ئاشکرا کرد

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا ڕایدەگەیەنێت، دابینکردنی چەکی زیاتر بۆ ئۆکراین لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا، سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی زیاتر دەکات، دەشڵێت: دەستگیركردنی سەرۆكی ڕووسیا یەكسانە بە شەڕ لە دژی ڕووسیای ئەتۆمی.

دمیتری مێدڤێدیڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند، مەترسی جەنگی ئەتۆمی پاشەکشەی نەکردووە و تا دێت زیاتر دەبێت، دابینکردنی چەکی زیاتر بۆ ئۆکراین لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا، سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی زیاتر دەکات.

هەروەها وتیشی: دەستگیرکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە دەرەوەی وڵات یەکسان دەبێت بە راگەیاندنی شەڕ لە دژی رووسیای ئەتۆمی.

بە وتەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ١٠ ساڵی داهاتوو ئارام نابێت، بەهۆی خواستی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەپاندنی هەژموونیان و دەڵێت: هەندێک وڵات لە زمانی هێز تێناگەن، رێککەوتنیش لەگەڵیان سودی نییە.

س.س

Comments are closed.