گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوسەرۆکانی ڕێکخراوی کۆن-مەد (KON-MED) داوا لە کوردانی دانیشتوانی ئەڵمانیا و ئەوروپا دەکەن بەشداری لە گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز بکەن، کە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە رۆژى ٢٥ ى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی KON-MEDدا هاتووە بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی نەورۆزی ئەمساڵ و بە دروشمی (نەورۆزی سەرکەوتنی سەردەم) ٥٠هەمین نەورۆزی سەرکردایەتی لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و فرانکفۆرت دەکەینە ناوچەی بەرخودان و ئازادی.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە نەورۆز ڕەمزی یاخیبوون و بەرخودانە دژی داگیرژاری و ستەم و کۆیلایەتی ، بۆیە نەورۆزی کوردی تەنها جەژن نیە بۆ خەڵکی ناوچەکە و جیهان ، بەڵکو نەورۆز سەرچاوەی بەرخودان و خەباتە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ نەورۆزی ٥٠هەمین ساڵەی ڕێپێوانی گەورەی ئازادییە، کە ڕێبەر ئاپۆ لەکاتی پرۆسەی نەوزۆزدا دەستی پێکرد، هەربۆیە نەورۆز بۆ ئێمەی گەلی کورد زۆر مانادارە، چونکە ڕێبەرئاپۆ هەر زوو درکی بەوەکرد لەبەرامبەر سیستەمی جینۆساید و داگیرکاری ئێستا تەنیا بەبنیاتنانى نەریتی نەورۆز دەتوانرێت گەلی کورد لەناوچوون ڕزگاربکرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، KON-MED وەک ڕێکخراوی  چەتری گەلی کوردە لە ئەڵمانیا و بانگەوازی گەلەکەمان دەکەین لەسەر بنەمای پتەوکردنی یەکێتی نەتەویی و پاراستنی دەسکەوتە کۆمەڵاتییەکان ٢٥ ئازار بەشداربن لە پیرۆزکردنی نەورۆزی ئەمساڵ، کە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

ب.ئ

Comments are closed.