باکور رۆژهەڵاتی سوریا؛٣٢ پارتی سیاسی دژی تاوانەکەی جندرێس هاتنە دەنگ

رۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

لەبارەی تاوانەکەی جندرێس، لەلایەن چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکەوە ٣٢  پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری قامیشلۆ هەڵویستی خۆیان ڕاگەیاند.

تەلال محەمەد، هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان بە زمانی کوردی و ئیکرام مەحشوش، ئەندامی پارتی پارێزگاران بە زمانی عەرەبی ڕاگەیەندراوی ئەو ٣٢ پارتەیان لە بارەی کۆمەڵکوژی چوار هاوڵاتی لە نجدرێس لەسەر ئاگری نەورۆز خوێندەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: عەفرین ماوەی پێنج ساڵە لە لایەن چەتەکانی پاشماوەی داعش و نوسرە و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێنراونە ئەو ناوچانە، بەدەست ئەشکەنجە کردەوەی تیرۆرستانەوە دەناڵێنێت سەرەڕای ئەوەش دەوڵەتی تورک بنەماڵەی ئەو گروپە چەکدارانەی هێنایە شوێنە کوردییەکان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمەکە.

ئەو ٣٢ پارتە سیاسیە دوپاتیان کردەوە ەکە دەوڵەتی تورک داگیرکەرە و ئیتیلافیش بەشی سیاسی داگیرکارییە و بەرپرسیاری تەواوی ئەو تاوانەیە و بەرپرسیاری سەرجەم ئازارەکانی ئەو ناوچانەیە، سەرەڕای ئەوەش هەوڵەکانیان بۆ بەلاڕێدابردن و تۆمەتبارکردنی گروپێکی چەکدار تەنیا بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و دۆخی تراژیدی هەرێمی عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەی باکوری سوریایە.

ئەوان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ڕوسیا دەکەن بە خێرایی کار بکەن و کۆتایی بە داگیرکارییەکانی عەفرین و سەرێکانی و گیر سپی و تەواوی باکوری سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بهێنین.

ئاماژەیان بەوەشکردووە هەڵسوکەوتی سوپای نیشتمانی سوریا دوور نین لە هەڵسوکەوتی گروپەکانی تەحریری شام و ڕێکخراوی داعش و داواشیان لە هەموو گەلانی سوریا دکردووە، بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی خاکی سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورکیی داگیرکەرەوە هەنگاو بنێن و لەپاڵ ڕاپەڕینی دانیشتوانی عەفریندا بوەستن و پشتیوانی لە داواکارییە ڕەواکانیان و گەڕانەوەی کۆچبەران بکەن.

ها-ع

 

Comments are closed.