رۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان
کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕاپۆرتێکی ٤٤ لاپەڕەیی لەبارەی پێشێلکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیی داگیرکەر لە ناوچە داگیرکراوەکان بڵاوکردەوە.
کۆمیتەکە ڕایگەیاند، کە ئەندامانی “سوپای نیشتیمانی سوریا” بەردەوامن لە دەستگیرکردن، چاودێریکردن، ئەشکەنجەدان، مامەڵەکردنی خراپ، بارمتەگرتن و تاڵانکردن کە دەگاتە ئاستی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە هەڕەشەکانی سەر دانیشتوانی ڕەسەنی عەفرین و داوای گەڕانەوەی ماڵ و حاڵیان و ڕفاندنی دووبارەی هاوڵاتیان کردوە و نمونەیشی لەوبارەیەوە هێناوەتەوە.
کۆمیەتەکە ئاماژەی بە گروپی چەتەکانی هەیئەی تەحریری شام و سوپای نیشتیمانی سوریا کردووە کە دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵکی مەدەنی و ئەوەشی بە تاوانی جەنگ وەسفکردووە.
لیژنەکە نموونەیەکی لەتاوانەکانی دەستدرێژی سێکسی بڵاوکردەوەو دەڵێت چەتەکانی “سوپای نیشتمانی سوریا” دەستدرێژیان کردۆتە سەر منداڵێکی عێراقی لەسەرێکانی و ژنێکی دووگیان و هاوسەرە ڕۆژنامەنووسەکەیان لەشاری داگیرکراوی باب کوشتووە.
ها-ع
Comments are closed.