هەپەگە ناسنامەی دوو فەرماندەی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو فەرماندەی شەهیدی بڵاوکردەوەو ئاشکراشیکرد لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئادار سوپاری داگیرکەری تورک ٣٤جار هەریمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کردووە.

لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە، ناسنامەی دوو فەرماندەی شەهید ڕاگەیاند و هاوکات سوپای داگیرکەر ٣٤ جار بۆردومان و تۆپبارانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کردووە.

 هەپەگە دەڵێت، گۆڕەپانی دەشتی کافیا و گردی زەنگلێی گارە، گۆڕەپانی شەهید شەریفی خواکورک ٧ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران و ٢٣ی ئازار گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و گۆڕەپانەکانی چەمچۆ و سیدا، سەنگەرەکانی بەرخۆدان، ٢٧ جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس تۆپباران کران.

لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا هەپەگە ناسنامەی دوو فەرماندەی گەریلای بڵاوکردەوە، کە ساڵی ٢٠١٨، لە قەندیل شەهید بوون و ڕاشیگەیاند، ٢٢ی ئاداری ٢٠١٨ لە هێرشێکی دوژمندا لە هەرێمی قەندیل شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەکردووە، فەرماندە هێژاکانمان، هەڤاڵان زنار و شاهین، کە ساڵانێکی دوور و درێژ لەنێو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا لە زۆر گۆڕەپاندا خەباتیان کرد شەهید بوون و بوونە شەهیدانی نەورۆز.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی هەردوو شەهید کراوە و هاتووە، “خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان زنار و شاهین، ڕۆڵەی بەم ئەندازە هێژایان پێشکەشی تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کرد، بەم شێوەیە ئەرکی بەرزی وڵاتپارێزی خۆیان جێبەجێ کرد و خاوەنداریان لە تێکۆشانی هاوڕێکانمان کرد”.

زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: زنار سیپان

ناو و پاشناو: بورهانەدین یاغمور

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

دایک و باوک: ئەلفەسیا و عوسمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ \ قەندیل

ناسناو: شاهین گەڤەڕ

ناو و پاشناو: کەمال تورگوت

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: زولەیخا و عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨\ قەندیل

ش -ئ

Comments are closed.