لە ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان دوو بومەلەرزە ڕویاندا و ٣٤ پاشلەرزەش سوریای گرتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە باکووری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و لە سوریاش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٤ پاشلەرزە ڕوویانداوە.

لە دوینێوە ٣٤ پاشلەرزە لە چەند ناوچەیەکی سوریا ڕویانداوە و بومەلەرزەیەکیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بومەلەرزەیەکی دیکەش مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند.

 بەیانی ئەمڕۆ ناوەندی (EMSC) بڵاویکردەوە  بومەلەرزەیەک بە دووری ٩٥ کیلۆمەتر لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕویداوە کە پلەکەی ٥.٦ پلەی ڕیختەر بووە و چەقی بوومەلەرزەکە ١٧ كیلۆمەتر دوری شاری خۆی بووە.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ لە شاری مەرەشی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلەی رێختەر بووە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە و بومەلەرزەکە بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر بووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەی سەر بە ڕژێمی سوریا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو پاشلەرزانەی تۆمارکراون لە دوێنێوە تا بەیانی ئەمڕۆ ڕوویانداوە گەیشتووەتە ٣٤ بومەلەرزە.

سەنتەرەکە ڕایگەیاندووە بومەلەرزەکانزۆرینەیان لە شارەکانی ئەسکەندەرون و لازقییە بوون و زیانی گیانی و ماددیان لێنەکەوتووەتەوە.

پیوانی بومەلەرزە بەشێوەیەکە لە ١ تا ١٠ پلە دیاری دەکات،  شارەزایانی بوارەکە ئاماژە بەوەدەکەن بومەلەرزە لە پلەی ١ تا ٤ بە سوک پۆلێن دەکرێت و زیانی نییە تەنها هەستی پێدەکرێت، لە ٤ تا ٦ پلە بە مامناوەند پۆلێن دەکرێت و ئەگەری زیانی هەیە، لە پلەی ٧ تا ١٠ بە بومەلەرزەی ویرانکەر ناودەبرێت و ئەگەری زیای زیاترە.

ها-ع

Comments are closed.