دژی داگیرکردنی زەویەکانیان کورد و تورکمان لە کەرکوک گردبوونەوە

کەرکوک

دژی داگیرکردنی زەویەکانیان، ژامرەیەک لە هاوڵاتیانی کورد و تورکمانی گوندەکانی تڕکەڵان و یایچی و تۆپزاوا و بەشیر گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەردەمی بەعس دەکەن.

پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی وگندەکانی سنوری کەرکوک گردبونەوە و داوا دەکەن، دوای ٣٦ ساڵ و مافەکانیان بۆ بگەڕێەوە.

فایەق نامیق، هاوڵاتیەکی خەڵکی تۆپزاوایە و بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێمەی خەڵکی گوندی تۆپزاوا لەگەڵ تورکمانەکانی خەڵکی تڕکەڵان و بەشیر و تسعین داوای ئەوەدەکەین مافەکانمان نەخورێت.

فایەق نامیق

 ئەو هاوڵاتییەی بەشداربوی گردبونەوەکە باسی گوندەکەیان لە ساڵی ١٩٨٧ و لە مانگی ڕەمەزانی ئەو ساڵەدا ڕوخاێنراوە، ئێستاش دوای ٣٦ ساڵ و لە هەمان مانگدا داوای مافەکانیان دەکەین .

فایەق نامیق باسی لەوەشکرد: زەویەکانمان تا ئێستاش بەناوی وەزارەتی بەرگری و شارەوانییەوەیە، ئێستا هاتوون و دەڵێن پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروست دەکەن لە سەر زەوییەکان و ئەو زەوییانەش موڵکی خەڵکی گوندەکەیە .

ئەو هاوڵآتییە کوردە باسی لەوەشکرد، شارەوانی دەیەوێت پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دروست بکات ئەوەش بە یەکێک لە پڕۆژەکانی بەعەرەبکردن دەزانێت.

ها-ع

Comments are closed.