لە پارێزگای موسڵ چەتەیەكی داعش دەستگیركرا

هێزەكانی پارێزگای موسڵ توانیویەتی چەتەیەكی داعش دەستگیر بكەن، كە ئەو چەتەیە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراو بوو.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزەكانی سواتی موسڵ ئۆپەراسیۆنێكی ئەنجامدا، توانییان یەكێك لە تیرۆریستی داعش كە نازناوی (ئەبو عاسم)ی لێنراوە دەستگیر بكەن کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراو بوو.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەو تیرۆرستە لە نزیك گەڕەكی زەهرا لە لای چەپی شاری موسڵ دەستگیركراوە و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو ماوەیەی تیرۆرستانی داعش دەسەڵاتیان بەسەر شاری موسڵدا هەبوو، ئەو تیرۆریستە لە چوارچێوەی (فیرقەی فورقان) دژی هێزە ئەمنییەكان شەڕی كردوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەو پارێزگایانەی، كە جموجۆڵی چەتەكانی داعش تێدا بەدی بكرێت، ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی پاشماوەكانیان ئەنجام دەدەن.

ه.ئ

Comments are closed.