ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هیندستان

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هیندستان و لەلایەن هاوتا هندییەكەیەوە پێشوازی لێكرا، ئامانجی سەردانەكەش بۆ كۆبونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ قاسم عەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە نیودەلهی پایتەختی هیندستان و لەلایەن ئەجیت دۆڤاڵ هاوتا هیندییەكەیەوە پێشوازی لێكرا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەردانەكەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ هیندستان، ژمارەیەک کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هیندستان ئەنجام دەدات بەڵآم ئامانجی کۆبونەوەکانی ئاشکرا نەکردووە.

هـ.ئ

Comments are closed.