عێراق نزیكەی ٦٠جۆر كاڵا هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكات

سەرۆكی یەكێتی پیشەسازیی عێراق بڵاویكردەوە، عێراق نزیكەی ٦٠ جۆر كاڵا هەناردەی دەرەوەی وڵات دەكات، دەشڵێت، خواستێكی زۆر لەسەر خورمای عێراقی و خۆراكی عێراقی هەیە.

عادل عەكاب، سەرۆكی یەكێتی پیشەسازیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق نزیكەی ٦٠ كاڵای جۆراوجۆری هەیە، هەناردەی هەموو وڵاتانی جیهان بە تایبەتی ئەوروپا و ئوسترالیا و ئەمریكای دەكات، جگە لە بازاڕی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت كڕیاری سەرەكی شەربەتی كاروانچین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشدارییان لە پێشانگای دوبەی و كەنداو كردوە، خواستێكی زۆریش لەسەر خواردنە عێراقییەكان و خورمای عێراقی هەبووە، ئاشکراشیکرد لە دوبەی ٢٢شوێنی فرۆشتنی كاڵای عێراقی هەیە، بەتایبەتی فستق و گوێز و هەندیک کاڵای دیکە.

ڕوونیشیكردەوە، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەکان پێشنیازییان كردووە، پاڵپشتی زیاتری كەرتی پیشەسازی عێراق لە دەرەوەی وڵات بكرێت، بەشداری کردنی عیراقیش لە پێشەنگا نێودەوڵەتییەکان یەكەمجارە لە مێژوودا و ئەوەشی بە پێشکەوتنێک لەقەڵەمدا.

لە قسەكانیدا وتیشی، كڕیاری زۆری دەرەكی دەرچە بۆ عێراق دەكاتەوە كاڵاكانی هەناردەی دەرەوە بكات، بۆیە دەبێت هەل بۆ عێراق بڕەخسێندرێت، بۆ ئەوەی بەشداری لە هەناردەكردنی دەرەكیدا بكات.

هـ.ئ

Comments are closed.