هاوسەرۆکانی هەدەپە: بە ناوی پارتی سەوزەوە دەمانەوێت ١٠٠ پەرلەمانتار ببەینە پەرلەمانەوە

هاوسەرۆکانی هەدەپە ڕایانگەیاند، ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکەن ئامانجیان ئەوەیە ١٠٠ پەرلەمنتار ببەنە نێو پەرلەمانی تورکیا و دەشڵێن ئەوان ناوێکیان وەک کاندید بۆ سەرۆک کۆامر دیاری نەکردووە.

هەریەکە لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار،  هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی هەڵبژاردن لەهەڵ بەرپرسانی باڵای پارتەکەیان کۆبونەوە و دواین هەڵسەنگاندنینا بۆ دۆخی هەڵباژردن و ئامادەکارییەکانیان کرد.

سانجار بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار وتی، لە ماوەی داهاتوودا ئامانجمان ئەوەیە بگەینە خەڵک و پاڵپشتیمان زیاد بکەین و دەسەڵاتمان زیاد بکەین و سندوقەکانی دەنگدان بپارێزین.

 وتیشی: دەستکەوتەکانی پێشوی هەموو هەڤاڵانمان کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا کاریان کردبوو ئێستا لە دەست ئێوەدایە. هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە لە ١٤ی ئایاردا ئەنجام بدرێت، گرنگییەکی مێژوویی هەیە و هەمووان ئاگاداری ئەوەن. یان ئەو دەسەڵاتەی کە ئەم شەڕە پاوانخوازی و ئیستغلالکارە وەک سیاسەتی بنەڕەتی خۆی قبوڵ دەکات، خۆی چەسپاندووە یان سەرەتایەکی نوێ لەو شوێنەدا سەرهەڵدەدات کە ڕێگای کۆمارێکی دیموکراتیک دەکرێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا سانجار وتی: هاوپەیمانی بۆ رەنج و ئازادی پێشتر پێکهێنراوە و ئێستا ڕێبازەکەی فراوانتر دەبێت، لە لایەکی ترەوە کارکردن لەسەر دامەزراندنی هاوپەیمانییە کوردییەکانمان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. هەردوو هاوپەیمانی کرێکاری و ئازادی و هاوپەیمانی کوردی دەبنە بزوێنەری ئەم هاوپەیمانییە دیموکراسی و ئازادییە. دەبێتە داینامیکی یەکلاکەرەوەی گۆڕانکاری دیموکراسی.

وتیشی: ناتوانین وەک هەدەپە بچینە ناو ئەو هەڵبژاردنانە، بەڵام هەموو ڕێکخراوەکانمان بە ڕەچاوکردنی ئەو ئەگەرانە ئامادەکارییان کردووە. ئێمە هەمیشە وریا بووین بەرامبەر بە فێڵەکانی حکومەت و دەسەڵات و هەرگیز ئامادەکارییەکانمان .

هاوسەرۆکی هەدەپە دووپاتیکردەوە: لە ژێر چەتری پارتی چەپی سەوزدا دەچینە ناو ئەم هەڵبژاردنانە. لە ئێستاوە پارێزگا هەیە پارتی چەپی سەوزی تێدا ڕێکخراوە، قەزا هەیە. بەڵام هەدەپە لە هەر شوێنێک بێت دەسەڵاتی پارتی چەپی سەوز دەبێت.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا پەروین بولدان ڕایگەیاند: وەک پارتی چەپی سەوز بڕیاری خۆمان بۆ چوونە ناو هەڵبژاردن ڕاگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناوێکمان ڕانەگەیاندووە، چونکە هێشتا کاری هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە. دوای دەستپێکردنی کاری هەڵبژاردن، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەیخەینە بەرنامەی کاری خۆمانەوە بۆ ئەوەی ناوێک بهێنین کە پاڵپشتی کێ دەکەین بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، ئێمە دەزانین هەڵبژاردنی پەرلەمانیش بەقەد هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گرنگە.

بوڵذان ڕایگەیاند: ئێمە بە دروشمی ١٠٠ پەرلەمانتار لە سەدەی دووهەمی کۆماردا خۆمان بۆ ئەم هەڵبژاردنانە ئامادە دەکەین. بە نوێنەرایەتی پارتی چەپی سەوزی زۆر بەهێز و نوێنەرایەتیکردنی ڕەنگ و ناسنامە و کەلوپەلی جیاواز و هەموو ئەو شوناسانەی کە ئازاریان چەشتووە و پشتگوێ خراون و ڕەتکراونەتەوە، کار دەکەین و خەبات دەکەین بۆ ئەوەی زۆر بەهێزتر بچینە ناو پەرلەمانەوە.

 ها-ع

Comments are closed.