ئەو کەسانەى نەخۆشى دڵیان هەیە، دەتوانن لە کاتى بەربانگدا ئەم خواردنانە بخۆن

کۆمەڵایەتى

ڕۆژنیوز- ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر دێژین فایەق، دەڵێت، ئەو کەسانەى نەخۆشى دڵیان هەیە، دەتوانن لەکاتى بەربانگدا ئەم پێنج جۆرەى خواردن بخۆن، کە بریتین لە میوەی فرێش، سپێنەی ھێلکە، شیری بێ چەوری، گۆشتی ماسی و زەیتی زەیتوون بە بڕێکی کەم.

دکتۆر دێژین فایەق، پسپۆڕ لە نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن، لە نوسینێکدا ئاماژە بە پێنج خواردن دەکات، کە بۆ ئەو کەسانە بەسودن، کە بە ڕۆژن و لە هەمانکاتدا نەخۆشى دڵیان هەیە، دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

ئەگەر نەخۆشی دڵ-تان ھەیە با ئەم پێنج خۆراکە لەسەر سفرەی بەربانگتان هەبێت، کە بریتین لە:-

یەکەم- میوەی فرێش

دووەم -سپێنەی ھێلکە

سێیەم- شیری بێ چەوری

چوارەم- گۆشتی ماسی

پێنجەم -زەیتی زەیتوون بە بڕێکی کەم

ئ.م

Comments are closed.