ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق چارەنووسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان یەكلایی دەكاتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە مەبەستى یەكلاكردنەوەی چارەنوسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاكان و هەروەها چارەنووسی دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراق كۆدەبێتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە لە درەنگانى شەوى ڕابردوەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە بەردەم بیناى پەرلەمانى عێراق دژى یاساى هەڵبژاردنەکان دەستیان بە دەربڕینى ناڕەزایەتى کردووە.

دوێنێ نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆى بڵاوكردەوە و تیایدا داهاتووە، پەرلەمان بە مەبەستى یەكلاكردنەوەی چارەنوسی دوو پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، كە بریتین لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاكان و دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراقی.

بە پیی کارنامەکە، بڕیارە كۆبونەوەی ئەمڕۆى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە كاتژمێر   ٨:٣٠ خولەكی شەو بەڕێوەبچێت.

پیشتریش لیژنەی ناوەندی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بڵاویكردەوە، دژی  هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەپێی سیستمی سانت لێگۆ ئەمڕۆ كاتژمێر نۆ خۆپیشاندان لە بەردەم بینای پەرلەمان ئەنجام دەدەن و لەو چوارچێوەشدا لە درەنگانى شەوى ڕابردوەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە بەردەم بیناى پەرلەمانى عێراق دژى یاساى هەڵبژاردنەکان دەستیان بە دەربڕینى ناڕەزایەتى کردووە.

ئ.م

Comments are closed.