عێراق سكاڵاكەی دادگای پاریسی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە توركیا بردەوە

توركیا دۆسیەی سكاڵاكەی عێراقی لە دادگای پاریس دۆڕاند، كە تایبەت بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم تۆماركرابوو، توركیا بەڵێنی بە حكومەتی عێراقداوە چیتر بەبێ رەزامەندی بەغداد ڕێگە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان نەدات.

سایتی ئارگۆسی تایبەتمەند لەبواری بازاڕی وزە بڵاویكردەوە، دوێنێ شەو عێراق بە فەرمی لەلایەن توركیاوە ئاگاداركراوەتەوە لەوەی، لە دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستاندا، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاریداوە.

سایتەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە گورزێكی دیكەیە بەر هەرێمی كوردستانی نیمچە سەربەخۆی عێراق دەكەوێت.

ئاشكراشی كردووە، توركیا لایەنی عێراقی لەوە ئاگاداركردووە چیتر رێگە نادات بەبێ رەزامەندی حكومەتی فیدراڵی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان بگاتە بەندەری جەیهان.

ساڵی ٢٠١٤ عێراق دژی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان، سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركرد، بەو پێیە یتوركیا لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، ڕێككەوتنی ساڵی ١٩٧٣ی تایبەت بە بۆری نەوتی پێشێلكردووە.

س.س

Comments are closed.