کەشناسى هەرێم: لێزمە باران دەبارێت

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان، دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێک جار باران بەشێوەى لێزمە دەبارێت، بە تایبەتی لە ناوچە کانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێک جار باران بەشێوەى لێزمە دەبارێت، بە تایبەتی لە ناوچە کانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما سێ بۆ پێنج پلە بەرز دەبنەوە.

ئ.م

Comments are closed.