پێنج ژن لەلایەن پۆلیسى تورکەوە لە ئیزمیر دەستگیر کران

دوێنێ لە ئیزمیر پێنج ژن لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەستگیرکران، کە یەکێکیان ئیدیڵ ئوغورلو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپەیە.

ئاژانسى فوڕات نیوز بڵاویکردەوە، دوێنێ لە ئیزمیر پێنج ژن لەلایەن پۆلیسى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەستگیرکران.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لەو ژنانەى دوێنێ ەلایەن پۆلیسى تورکەوە دەستگیرکراوە، ئیدیڵ ئوغورلوە، کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپەیە.

باسلەوەشکراوە، داواکاری گشتی بە بێ ئەوەی وتەی ئەو پێنج ژنە وەربگرێت بەبانگەشەی ‘ئەندامبوون لە رێکخراو’ و وتەی شایەتحاڵانی ئاشکرا و شاراوە داوای زیندانیکردنی ئەو پێنج ژنەی کردووە .

ئ.م

Comments are closed.