پسپۆڕێکی ئەمریکی: کەوتنی کیێڤ کارەساتێکی جیۆسیاسی دەبێت بۆ ئەمریکا

جیمس ڕیکاردز ڕاوێژکاری پێشووی سی ئای ئەی ئەمریکا، دەڵێت: کەوتنی ئۆکراین لە جەنگدا حەتمییە بەهۆی کەمی چەک و پێداویستی سەربازییەوە.

لە وتارێکدا جیمس ڕیکاردز ڕاوێژکاری پێشووی سی ئای ئەی ئەمریکا کە دەیلی ڕیکۆنینگ نوسیویەتى دەڵێت:ئۆکراین پێداویستی سەربازی زۆر کەمبۆتەوەو دەوڵەتانی ناتۆش بڕێکی زۆرییان نییە، بەڵام سوپای ڕوسیا بە شێوەیەکی بەردەوام هێزەکانی پڕ چەک دەکات، ئەمە جەنگی ژمارەیە، هەربۆیە زوو یان درەنگ لە گۆڕەپانی جەنگدا باڵادەستی ڕووەو ڕوسیایە دەردەکەوێت.

بەپێی وتەی ڕاوێژکارەکەی پێشوو:لەم حاڵەتەدا کەوتنی کیێڤ کارەساتێکی جیۆسیاسی دەبێت بە نیسبەت ئەمریکاوە، هاوشێوەی کارەساتی ڤێتنام، بەڵام ئەم کارەساتە لەوانەی پێشوو قورستر دەبێت تەنانەت لە جەنگی ئەفغانستان و عێراقیش قورستر.

جیمس ڕیکاردز یەکێک لەو پێشنیارانەی خستویەتییە ڕوو بۆ بەرپرسانی ئەمریکا بریتییە لەوەی ئەگەر ئۆکراین لەم جەنگەدا شکست بهێنێت، ناتۆ ڕاستەوخۆ دەستێوەردان بکات لە ڕێگای ڕۆژئاوای ئۆکراینەوە، لە ژێر هەر بارودۆخێکدا بێت، ئەمەش ڕاستەوخۆ پێکدادانی ناتۆ و ڕوسیای لێ دەکەوێتەوە، هەروەها پۆڵەنداش بچێتە ناو جەنگەکەوە، بۆ ڕێگریکردن لەبەرەو پێشچوونی سوپای ڕوسیا، شتێکی دوریش نییە ئەمە بگاتە جەنگی ئەتۆمی.

پێشتریش یان ئیمریک ڕۆسشیزیفسکی باڵوێزی پۆڵەندا لە فەرەنسا وتی”پۆڵەندا دێتە ناو جەنگەکەوە ئەگەر کییڤ بکەوێت”

س ک

Comments are closed.