لایەنە سیاسیەکان: دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ هەڵوێست و دەنگەکانمان یەکبخەین

هەولێر

بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان داوا دەکەن کە بۆنەکان بەتایبەت نەورۆز بکەنە دەرفەتێک بۆ دروستکردنىی یەکڕیزی گەلی کورد و دەشڵێن: لایەنە سیاسیەکانی هەرچوارپارچەری کوردستان نەورۆز بکەن ڕێگایەک بۆ لێکنزیکبوونەوە و یەکبوونی گەلی کورد بەڕامبەر بە داگیرکەرانی کوردستان.

ئەگەرچی نەورۆز تێپەڕی و زۆرینەى لایەنە سیاسییەکان پەیامی ئاشتى و برایەتى و یەکڕیزیان ڕاگەیاند، بەڵام هێشتا دەرفەتى ئەوە لەبارە کە لایەنەکان دەرفەتى یەکڕیزی و تەبایی دروست بکەن، بەشێک لایەنە سیاسیەکانی باشور دوژمنان هەمیشە لە پلانگێڕیدان بۆ دژایەتیکردنی گەلی کورد، داوا دەکەن سەرجەم لایەنەکان یەکدەنگی و یەکڕیزی گەل کورد هەبێت، لە پێناو بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی کورد.

نەژاد قادر

لەم بارەیەوە نەژاد قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کەردستان بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: جەژنی نەورۆز پەیامی ئازادی گەلی کوردە هەڵگرتووە، هەموو ساڵێک خەباتی گەلی کورد پەرەدەسەنێت بەرامبەر بە داگیرکەرانی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی.

نەژاد قادر، بەپێویستی دەزانێت یادی نەورۆز ببێتە هەوێنی لێکنزیکبوونەوەی لایەن سیاسیە کوردیەکان، چونکە دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە پیڵانگێری دژ بە مافەکانی گەلی کورد جێبەجێدەکەن، بۆیە دەبێت یەکدەنگی هەرچوار پارچەی کوردستان هەبێت بۆ پشتیوان و پشتگیریکردنی یەکتری، بەتایبەتی پشتیوانی باشووری کوردستان بۆ پارچەکانی تری کوردستان بە گرینگ دەزانێت.

سەرهەنگ حەسەن

هاوکات، سەرهەنگ حەسەن جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەنەکە لە هەولێرهیوا دەخوازێت نەورۆزی ئەم ساڵ پەیامی ئاشتی و یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکان لە خۆ بگرێت، هەروەها نەورۆز ببێتە ماییەیی ئاشتەوایی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە باکووری کوردستان.

لەسەر یەکڕیزی و پەیامی نەورۆز، محەمەد ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت: جەژنی نەورۆز ڕەمزی گەلی کوردە، بۆ یەکبوون و نوێبوونەوەی نەتەوەکەمان.

محەمەد ساڵح

ئەو بەرپرسەى یەکگرتوو، داواش لە لایەنە سیاسیەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان دەکات، کە ئامانج و بەرژەوندیەکانی گەلی کورد پێش بەرژەوندیەکانی خۆیان بخەن لەسەر مێزی گفتوکۆکردن دەنگەکانیان یەک بخەن.

هـ.ح

Comments are closed.