دکتۆرێک لە شاری سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی، پڕۆژەی جوانکاری شار ڕادەگەیەنێت و لە چوار چێوەی پڕۆژەکەشدا، لە دوو جێگە ١٤٠ نەمام چێنرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری و دابینکردنی نەمام لەلایەن دکتۆر شادیار ئەکرەم و بە هەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی، ١٤٠ نەمام لە جۆری کاجی مەشهەدی کە جۆرێکی سنەوبەرە، لە گردی سەرچنار و باخچەیەکی نوێی گەڕەکی سەرچنار، چێنرا.
بەهرۆز سالار، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی وتی: نەمامەکان لە جۆری سنەوبەری کاجی مەشهەدین، بەپێی توێژینەوەکانمان ئەو جۆرە نەمامە بۆ کەشوهەوا و خاکی سلێمانی گونجاوە، بەرگەی گەرما و سەرما و بێ ئاویی دەگرێت.

بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی وتیشی: نەمانەکان لە لایەن دکتۆر شادیارەوە دابین کراوە، ئێمەش ئەرکی ڕوواندن و خزمەتکردنیمان گرتەوەتە ئەستۆ، ئامانج لەم جۆرە پڕۆژانەش خزمەتکردن ڕازاندەوە و سەوزکردنی شاری سلێمانییە.
ئاژەی بەوەشکرد، ڕێژەی دابەشکردنی نەمامەکان بەسەر ئەو دوو جێگەیەدا شێوەیەکە، کە ٤٧ دانەیان لە باخچە تازەکەی گەڕەکی سەرچنار دەچێنرێن و کۆی ئەوانەی دیکەش لە گردی سەرچنار.
س.س
Comments are closed.