هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایگەیاند، هێرەشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە چڕی بە فڕۆكە، هێلیكۆپتەر، كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆسەر سەنگەرەكانی هێزەكانمان بەردەوامە و ٤٤ جار ناوچەكانی بەرخۆدانی بۆردومان كردووە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا سەبارەت بە هێرشەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی سوپای داگیركەری تورك، زانیاری بڵاوكردەوە.
لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ٢٤ی ئادار كاتژمێر ١٩:٠٠ و ٢٠:٣٠ داگیركەران، دوو جار هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی بەرخودانی سیدا و هێزەكانمان بە مەبەستی خۆپاراستن وەڵامیان دانەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ٢٤ی ئادار، دەوروبەری ناوچەی گۆلكای مەتینا، گۆڕەپانەكانی بەرخودانی گردی بەهار، گردی ئامێدی و گردی جودی و گوندی سێگرێی ئامێدی ١٢ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ٢٤ی ئادار گۆڕەپانی بەرخودانی گردی جودی، گردی ئێف ئێم و كوڕەژارۆ و هەڕێمی ساجا و سەنگەرەكانی بەرخودان لە چەمچۆ، ١٤ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ٢٤ و ٢٥ی ئادار سەنگەرەكانی بەرخودانمان لە چەمچۆ و سیدا ١٦ جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بوردومان كران.
ڕ.ڕ
Comments are closed.