وەزارەتی نەوتی عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگا دژی تورکیا دەکات

 ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری کۆتایی دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس، لە بەرژەوەندی عێراق کرد کە پێنجشەممەی ڕابردوو  لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق و دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێم و تورکیا دەریکرد.

وەزارەتی نەوتەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دۆسیەی ناوبژیوانیدا کە عێراق لە دژی تورکیا تۆماریکردووە بەهۆی پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی بۆریی عێراق و تورکیا کە لە ساڵی ١٩٧٣ واژۆکراوە، کە تێیدا هاتووە “حکومەتی تورکیا دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی عێراقی بێت سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی خاو کە لە عێراقەوە هەناردە دەکرێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی و وێستگەی کۆتایی”.

وەزارەتەکە وتوشییەتی: پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی دادگای ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس بۆ مامەڵەکردنی پیشەیی لەگەڵ ئەو داوایەی کە عێراق تۆماری کردووە، بە ڕەخساندنی دەرفەت و کات بۆ هەردوولا بۆ بەرگریکردن لە هەڵوێستەکانیان، بەتایبەتی کە بڕیارەکە هەموو لایەنەکان پابەند دەکات بە ڕێزگرتن لە ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ تاکە قەوارەیە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەکانی هەناردەکردنی هەیە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتەکە میکانیزمەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا تاوتوێ دەکات، بەپێی داتا نوێیەکان دوای دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگای ناوبژیوانی لە پاریس، بە شێوەیەک کە گەرەنتی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوت و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکان بکات.

باسی لەوەشکردووە: سۆمۆ لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە پیوەندی دەبێت و بۆ هەناردەکردنی ئەو بڕە تەواوەی کە لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانەوە بە هەرێمیشەوە تەرخانکراوە، بە ئامانجی زۆرترین داهاتی دارایی، بۆ تەواوکردنی بودجەی فیدراڵی.

بە گوێرەی ئەو بڕیارەی دادگاکەش کە دەوكڵەتی تورک بریایرداوە پێوەی پابەند بێت فرۆشتنی نەوتی هەریم بەشێوەری سەربەخۆ کێشەی بۆ دروست دەبێت.

عێراق سكاڵاكەی دادگای پاریسی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە توركیا بردەوە

ها-ع

Comments are closed.