سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی بە سودانییەوە کرد

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانیان کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی حێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنساوە پێگەیشت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی فڕەنسا گفتوگۆیان لەبارەی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و بەردەوامبوون لە کار و هاوبەشی ئابووری و فراوانکردنی بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات کرد.

سودانی دڵنیاییدایە سەرۆکی فڕەنسا، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە دامەزراندنی پەیوەندییە ئابورییە کاریگەرەکان کە بەشدارن لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری و کردنەوەی دەرگای وەبەرهێنان و هاوبەشی بۆ هەموو دۆستان، لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کاریگەرانەی ئابوری و خزمەتگوزاری .
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ماکرۆن ستایشی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لە بوارە جیاجیاکان و بەرزبونەوەی ئاستی هاریکاری بەرەو بنیاتنانی هاوبەشی ئابوری کرد.

ها-ع

Comments are closed.