دوو تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، بەهاوکاری لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانی، دوو تیرۆرستیان لە شاری سلێمانی و تیرۆرستێکیش لەشاری بەغدا دەستگیرکراون.

دەزگای دژە تیرۆری حێراقی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سلێمانی، هێزەکانی دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دوو تیرۆریستیان لە شاری سلێمانی دەستگیرکرد.

ئاشکراشیکردووە، لە لایەکی دیکەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق، هێزەکانی دژە تیرۆر یەکێک لە داواکراوانی باندە تیرۆریستییەکانی داعشیان لە بەغدا دەستگیر کرد.

ها-ع

Comments are closed.