ڕۆژەڤ

– کاتژمێر ٣ لە پارکی نالی بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی لەدژی شەهیدکردنی (٤)هاوڵاتی سڤێل لە جندرێسی عەفرین لە٢٠ی ئەم مانگە کە بەهۆی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەلایەن گروپی تیرۆریستی احرار الشرقیە شەهیدکران ئەنجام دەدات.

– کاتژمێر ٨:٣٠ی شەو پەرلەمانى عێراق لەسەر یاسای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.

– بڕیاری دادگای پاریس لەبەرژەوەندی حکومەتى عێراق دراو نەوتى هەرێم بۆ دەرەوە ڕاگیرا.

– بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکى حکومەتى هەرێم لەسەر پرسی نەوت سەردانى بەغدا بکات.

– خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بەردەوامە.

– پرسی قەیرانى ئاو لە عێراق بەردەوامەو کاریگەری و مەترسییەکانى کاردانەوەى فراوانى بەدوای خۆیدا هێناوە.

–  ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى ١٤ی ئایاری تورکیا بەردەوامە.

Comments are closed.