وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كه‌سوكاری سزادراوه‌كانی نێو چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی بردنه ژوره‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ سزادراوه‌كان ده‌درێت.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌ی ڕابردوو باوكێك هه‌وڵیداوه ماده‌ی هۆشبه‌ر بباته نێو گرتوخانه‌ی چاكسازی سلێمانی بۆ كوڕه‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌ستگیركراوه، هه‌ندێك له كه‌س و كاری سزادراوه‌كان هه‌وڵی بردنه ژوره‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ده‌ن، هه‌ندێكجار خه‌ڵكی تر هه‌وڵی له‌و جۆره ده‌دات.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وتیشی: بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر له نێو چاكسازییه‌كان كه پێشتر هه‌بووه، ئێستا قه‌ده‌غه كراوه، ئامێری سۆنه‌رمان بۆ گرتوخانه‌كان دابینكردوه و ژماره‌ی پاسه‌وانمان زیادكردوه، ڕێوشوێنی توندمان بۆ ڕێگرتن له بردنه ژوره‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر گرتوه‌ته‌به‌ر، ئه‌وانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌به‌ن ده‌یانده‌ینه دادگا.
هەروەها دەشڵێت: كاتێك ئێمه هاتین، دۆخی هه‌ندێك له چاكسازییه‌كان خراپبو، له بابه‌تی بردنه ژوره‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و موبایل و هه‌ندێك شتی تر كه‌شیاوی باسكردن نییه، ته‌نانه‌ت لێدانیش هه‌بوه له سزادراوه‌كان، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر و هێزی جێبه‌جێكار و به‌رپرس به‌شه‌كانمان گۆڕی، زیندانییه‌كانمان پۆلێن كرد و جیامان كردنه‌وه، بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌رمان له به‌كارهێن جیاكرده‌وه، ماده قورس و سوكه‌كانمان جیاكرده‌وه، لێدانمان قه‌ده‌غه كرد، گرنگیماندا به خوێندن و خوێندنه‌وه و نوسین و درومان.
س.س
Comments are closed.