کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، لەپاشنیوەرۆى ئەمرۆوە باران لە زۆرینەى ناوچەکان لەشێوەى نمە باران و لێزمە باران دەبارێت و هەندێ جار هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت، لە کەرکوک و گەرمیان ئەگەرى بارینى بڕێکى زیاتر باران هەیە، دەشڵێن، سبەى بارانى مامناوەند و لێزمە باران دەبارێت و لەکاتەکانى شەودا کاریگەرى باران بارین لاواز دەبێت.
کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و لەپاشنیوەرۆوە باران لە زۆرینەى ناوچەکان لەشێوەى نمە باران و لێزمە باران دەبارێت و هەندێ جار هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت، لە کەرکوک و گەرمیان ئەگەرى بارینى بڕێکى زیاتر باران هەیە.
دەشڵێن، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى بارانى مامناوەند و لێزمە باران دەبارێت و لەکاتەکانى شەودا کاریگەرى باران بارین لاواز دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
باسلەوەشکراوە، سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە.
ئ.م
Comments are closed.