بومەلەرزەیەک ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی هەژاند

بومەلەرزەیەک بەپلەی ٣.١ بەپێوەری ڕێختەر ناوچەی خانەقین و ئیدارەی گەرمیانی هەژاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٤٥ خولەک بومەلەرزەیەک لەسنووری خانەقین – قەسری شیرین هەژاند، چەقی بومەلەرزەکە (خەسرەوی) بوو لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژێر زەوی کە دەکەوێتە سەر هێڵێ پانی (٣٤.٣٩° ) پله باکوور و هێڵی درێژی ٤٥.٥١ پلەی خۆرهەڵات.

چەقی بومەلەرزەکە ٥١ کلیۆمەت لە سەنتەری شاری کەلارەوە دوور بووە، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەوناوچەیە هەستیان پێکردووە .

لەم مانگەدا بوومەلەرزەیەکى بەهێز سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و خانەقین و گەرمیانی هەژاند کە پلەکەى ٤:٥ پلەى ڕێختەر بوو.

هەروەها دوێنێش بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

ب. ئـ

Comments are closed.