هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا بەڕێژەیەکى بەرچاو کەمیکردووە

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەى ڕابردوودا بڵاوکردەوە، بەپێى ئامارەکە عێراق ڕۆژانە بڕى ١٤٤ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، بەوەش بەراورد بە هەفتەى پێشتر هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا بۆ نیوە کەمیکردووە.

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ئاماری نەوتی هاوردەکراوی وڵاتەکەی لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە بڕى پێنج ملیۆن و ٤٢٣ هەزار بەرمیل نەوتی لە حەوت وڵاتى جیهانەوە هاوردەکردووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، عێراق ڕۆژانە بڕى ١٤٤ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەمریکا کردووە، لەکاتێکدا هەفتەى پێشووتر عێراق بەتێکڕا ڕۆژانە بڕى ٣٤٦ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى ئەو وڵاتە کردووە.

دەشڵێن، زۆرترین بڕى نەوتى هاوردەکراوە لە هەفتەى ڕابردوودا بۆ وڵاتەکەمان لە کەنەداوە بووە بە بڕى سێ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار بەرمیل نەوت و لە پلەى دووەمیش مەکسیک دێت، کە ڕۆژانە بڕى یەک ملیۆن و ١١٨ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەى وڵاتەکەمان کردووە و لە پلەى سێیەم و چوارەمیش هەریەکە لە سعودییە و کۆڵمبیا دێن.

ئ.م

Comments are closed.