نرخى دۆلار و زێڕ بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزین

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٩ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٦٩ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەجێگرى مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٣ هەزار و ٦١٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٧٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٣ دۆلار و ٦٢ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى سێ هەزار دینار دابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٣ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٥٤هەزار و ٧٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٧ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٦ هەزار  دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٨٩٠ لیرەى تورکى.

ئ.م

Comments are closed.