دادگای شۆڕشی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای زیاتر لە سێ ساڵ زیندانی بەسەر شیلان كوردستانی، چالاكوانی ژنان دا سەپاند.
بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی كوردپا، لقی یەكەمی دادگای شۆڕش لە شاری سنە، سزای سێ ساڵ و چوار مانگی زیندانی بەسەر شیلان كوردستانی، ژنە وەرگێڕی کورد و ئەندامی گروپی ژنانی “ژیڤانۆ”دا سەپاندووە.
دادگا بە تۆمەتەكانی “ئەندامبوون لە گروپی ژنانی ژیڤانۆ” و بانگەشە دژی دەسەڵاتی ئێران، ئەو سزایەیی بەسەر شیلان كوردستانیدا سەپاندووە.
ئەو ژنە چالاكوانە، ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢، لە گەرمەی خۆپیشاندانەكانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان ئازادیی، لەلایەن هێزەكانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر و دوای وەرگرتنی وتە لێی بەشێوەی كاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد كرابوو.
لە دوای دەستپێكردنی ناڕەزایەتیەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، دەیان چالاكوانی ژن دەستبەسەر كراون و سزای زیندانی بەسەر بەشێك لەو چالاكوانانەدا سەپێندراوە و هەندێكیشیان بە دانانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەكی كاتی ئازاد كراون.
ڕ.ڕ
Comments are closed.