ئەمڕۆ موچەى مانگى ٢ى یەک شوێن دابەش دەکرێت

ڕۆژى ٧ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٢ ى ئەمساڵى بڵاوکردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ موچەى خانەنشینى شارستانى دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ٧ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٢ ى ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ موچەى خانەنشینى شارستانى دابەشدەکرێت.

جێگاى ئاماژەیە، پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ ى مانگێگ دەست بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام چەندین مانگە نزیکەى ١٠ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام حکومەت لەژێر فشارى موچەخۆراندا خشتەى موچە بڵاو دەکاتەوە.

ئ.م

Comments are closed.