لە بارەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک یەنەکە وەڵامى توندى پەدەکە دەداتەوە

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەنەکە ڕایگەیاند، پۆستى پارێزگارى کەرکوک مافى کوردە و لە ناو لایەنە کوردیەکانیشدا مافى یەکێتیە، دەشڵێت، هیچ کەس و لایەنێک بۆى نیە بە بێ بڕیارى یەکێتى مشتومڕ لەسەر دانانى پارێزگارى شارى کەرکوک بکات.

ئاڤێستا محەمەد، ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە، بە میدیاى حزبەکەى ڕاگەیاند، پۆستى پارێزگارى کەرکوک مافى کوردە و لەناو لایەنە کوردیەکانیشدا مافى یەکێتیە و داواش لە هەموو هێزەکان دەکەین با هەمووان پێکەوە لەسەر مێزى گفتوگۆ کۆببینەوە و چارەسەرى کێشەکان بکەین.

ئاڤێستا محەمەد

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئاڤێستا محەمەد ئاماژەى بەوەشکردووە، هیچ کەس و لایەنێک بۆى نیە بە بێ بڕیارى یەکێتى مشتومڕ لەسەر دانانى پارێزگارى شارى کەرکوک بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا کەمال کەرکوکى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پەدەکە بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاند، دەبێت کەسایەتیەکى نیشتیمان پەروەرى کوردى کەرکوک بکرێتە پارێزگارى شارەکە، نە سەر بە یەکێتى بێت و نە سەر بە پارتیش بێت و پێویستە ئەو کەسە کار بۆ هەموو کەرکوکیەکان بکات نەک لایەنێکى سیاسى دیاریکراو.

ئ.م

Comments are closed.