پەكەكە شەهیدبوونی فەرماندەیەكی ڕاگەیاند

كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە ڕایگەیاند، فەرماندە فازیل بۆتان، یەكێك لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادی و تێكۆشانی گەریلایی چووە ڕیزی كاروانی شەهیدە نەمرەكانمانەوە، دووپاتیشیكردووەتەوە، بەڵێن و پەیمانی ئەوە دەدەین، كە بە پێداگرییەوە خاوەنداری لە ئامانجەكانی دەكەین.

ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یەكێك لە فەرماندەكانیان بەناوی فازیل بۆتان شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا لەبارەی هۆكاری شەهیدبوونی فەرماندە فازیل بۆتان هاتووە، هاوڕێ فازیل ساڵی ٢٠١٥دا لە كاتی پیرۆزبایكردنی نەورۆزدا لە ڕووداوێكدا بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەر گەیندرایە ئەوروپا، بەڵام بە داخەوە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا چووە ڕیزی كاروانی شەهیدە نەمرەكانمانەوە.

كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پارتەكەمان، ٢١ی ئادار ڕۆژی چالاكیی گەورەی فیدایانەی هاوڕێی مەزڵوم دۆغان، كاوەی هاوچەرخ تاوەكو ٢٨ی ئازار ڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەی گەورەی گەریلا، هەڤاڵ مەعسوم كوركماز بە هەفتەی قارەمانی ناساندووە و پیرۆزی دەكات، لەم هەفتەیەدا ئێمە شەهیدبوونی فەرماندەی گەورە و ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتەكەمان هەڤاڵ فازیل بۆتان ڕادەگەیەنین.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڵێن و پەیمانی ئەوە دەدەین، كە بە پێداگرییەوە خاوەنداری لە ئامانجەكانی دەكەین، جارێكی تر دووبارەی دەكەینەوە، بە پێی بەڵێن و پەیمانەكەمان دەبینە شمشێری تیژی تۆڵەسەندنەوەی مەزڵوم دۆغان، مەعسوم كۆركماز، هەڤاڵ فازیل و هەموو شەهیدانی ترمان.

كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە كورتەیەك لە ژیاننامە و كاروانی خەباتی ئەو فەرماندە شەهیدە بەم جۆرە بڵاوكردووەتەوە:

هاوڕێ فازیل بۆتان ساڵی ١٩٦٨ لە دامێنی چیای جودی لە بۆتان لە ناو عەشیرەتی گێتە لە دایكبوو، بە پەیوەندیی قوڵی كۆمەڵایەتی، جوانی و پاكی، بە هۆشمەندیی وڵاتپارێزیی قوڵەوە ڕێبازی حزبەكەمانی قبوڵ كرد و ساڵی ١٩٨٨ لە بۆتان بەشداری ڕیزەكانی گەریلا بوو، ماوەی دوو ساڵ لە جودی مایەوە، بە ئەزمونی زۆر و توانای زۆرەوە لە ساڵی ١٩٩٠ دا لە گابار گورزی قورسی لە دوژمن دا، لە دامەزراندنی هێزی گەڕۆك بووە پێشەنگ.

لە ساڵی ١٩٩٣ دا بۆ هەموو توانای كردارییە سەربازییەكانی، پەروەدەی ئایدۆلۆژی و تیۆری ڕۆیشت بۆ گۆڕەپانی ڕێبەرایەتی.

لە ساڵی ١٩٩٤دا لەگەڵ هەڤاڵ شەهید ساكینە جانسز و ئەڤین گۆیی لە بەستا فەرماندەیی هێزی گەڕۆكیان دەكرد، لەو ساڵانەدا گورزی زۆر گەورە و كاریگەریان لە دوژمن دا.

ساڵی ١٩٩٧ جارێكیتر ڕۆیشت بۆ گۆڕەپانی ڕێبەرایەتی، ساڵی ١٩٩٨ لە گۆڕەپانی كاتۆ ژیركا و شاخێ فەرماندەیی گەریلای كرد، هەم لە ناو گەریلادا و هەم لە ناو گەل دا، وەك فەرماندەیەكی نموونەیی پەكەكە دەناسرا و ناوبانگی بڵاوببویەوە، خۆشەویستی گەل و گەریلا بوو، لە شەڕ و چالاكییەكانیدا ببوە نمونەی پڕ لە ورە و ئازایەتی بۆ گەلەكەمان.

لە دوای كشانەوە بۆ ماوەیەك لە بۆتان مایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لە قەندیل و خواكورك بە ئەركی فەرماندەیی هەستا.

بە دەستپێكردنی هەڵمەتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لە بۆتان بوو بە فەماندە و لە ئاستی ستراتیژیدا ئەركەكانی خۆی بەجێهێنا، لە هێرشی دەوڵەتی تورك دا بۆ سەر زاپ، هاوڕێ فازیل وەك فەرماندەی بەرە بەشداریی لە شەڕدا كرد، لە بەرەی زاپ دا بە تاكتیك ستراتیژیی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا لە ماوەی شەڕی نۆ رۆژەدا سەركەوتنی بە دەستهێناوە، لە شكستدانی سوپای تورك دا ڕۆڵێكی سەرەكی و گرنگی لە زاپ گێڕا، هەروەها لە دروستكردن و پاراستنی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیادا ڕۆڵێكی سەرەكیی گێڕا.

لە دوای ئەوەی بووە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی بڕیارگەی ناوەندی و دەستەی فەرماندەیی هەپەگە، ئەركەكانی خۆی لە قەندیل بە ئەنجام دەگەیاند.

لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا بەشداریی شەڕی بەرەنگاریی دژ بە داعشی كرد.

لە ساڵی ٢٠١٥دا لە كاتی پیرۆزبایكردنی نەورۆزدا لە ڕووداوێكدا بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەر گەیندرایە ئەوروپا، بەڵام بە داخەوە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا چووە ڕیزی كاروانی شەهیدە نەمرەكانمانەوە.

ڕ.ڕ

Comments are closed.