ناوەندی هەواڵەکان:
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، پلاسخارت ڕێز لە ئەرک و ڕۆڵی خۆی ناگرێت لە عێراقدا، ئەو سنورەکانى خۆی نازانێت و زیادەڕەوی دەکات، دەست لە کاروباری پەرلەمان و حکومەت وەردەدات، بۆیە داوا دەکات پلاسخارت عێراق بەجێبهێڵێت.
نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە رۆژنامەی لۆ فیگارۆی فەرەنسی ڕاگەیاندوە: حکومەتى عێراق دەیەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە گەورەکانی ئێکسۆن مۆبیل، بی پی و تۆتاڵ ئینێرجی واژۆ بکات، بەڵام پێویستە ئەم کۆمپانیایانە ڕێز لە بڕیارەکانی وەزارەتی نەوتەکەمان بگرن، واتە گرێبەستی خزمەتگوزاری واژۆ بکەن، نەک گرێبەستی هاوبەشی.
وتیشی،
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا مالیکی بە تووندی هێرش دەکاتە سەر جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دەڵێت: پلاسخارت ڕێز لە ئەرک و ڕۆڵی خۆی ناگرێت لە عێراقدا، ئەو سنورەکانى خۆی نازانێت و زیادەڕەوی دەکات، دەست لە کاروباری پەرلەمان و حکومەت وەردەدات.
مالیکى دەشڵێت: ڕێککەوتنی عێراق و نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوەیە ئەگەر عێراق پێویستی بە یارمەتی هەبوو، بەغدا داوای فەرمی لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات، ئەمەش لە ڕێگەی نوێنەرەکەیانەوە لە بەغدا، بەڵام ئێستا گرفتەکە لەوەدایە کە نوێنەرەکەیان هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە، بۆیە من داوادەکەم کە ئەو بڕوات و جێگاکەی بە کەسێکی دیکە پڕبکرێتەوە.
سەبارەت بە ئەنجامدانى گرێبەستى نوێی تۆتال ئێنێرجی و عێراق مالیکی دەڵێت: سەرەڕای بەردەوامیی گفتوگۆکان، من پێموانییە کە ئەو ڕێککەوتنە لەنێوان هەردوولادا واژۆ بکرێت، ئەگەر داواکانی عێراق جێبەجێبکرێن و سەر لەنوێ هەموار بکرێتەوە، ڕەنگە بتوانین واژۆی بکەین، بەڵام لە دۆخی ئێستادا من دڵنیام کە عێراق واژوی ناکات.
Comments are closed.