ئیسرائیل دیمەشقی بۆردومان كردەوە

ناوەندی هەواڵەكان

میدیا سورییەكان بڵاویانكردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە سەربازییەكانی ئیسرائیل هەندێك خاڵی سەربازی لە دیمەشق و دەوروبەری بۆردومانكرد، لەئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو سەرباز برینداربوون.

ئاژانسی “سانا” لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی سوریاوە بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیكەی كاتژمێر ١:٢٠ خولەك فڕۆكە سەریبازییەكانی ئیسرائیل لەڕێگەی چەند مووشەكێكەوە هێرشیان كردە سەرهەندێك خاڵی سەربازی دەوروبەری شاری دیمەشق.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بۆردومانە بووەتە هۆی برینداربوونی دوو سەرباز و هەندێك زیانی مادیشی لێككەوتەوە، هەروەها دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری شاری دیمەشق بیستراوە.

لای خۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بۆردومانەكەی ئیسرائیل شوێنە سەربازییەكانی ناوچەی دیمەشقی نزیك چیای قاسیونی كردۆتە ئامانج، هاوكات ئامبولانسەكان بەپەلە بەرەو شوێنی بۆردومانەكانە ڕۆیشتوون بۆ گواستنەوەی قوربانیەكان بۆ نەخۆشخانە.

هـ.ئ

Comments are closed.