سەبری ئۆک: شکستی ئاکەپە – مەهەپە تێکشکاندنی مێشکی سەد ساڵەی کۆماری تورکیایە

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دەڵێت: شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە تێکشکاندنی مێشکی سەد ساڵەی کۆماری تورکیایە، بێگومان ئەمە حاڵەتێکی نوێیە،

سەبری ئۆک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی لە ‘بەرنامەی تایبەتی’ ستێرک تی ڤی دا کرد و ڕایگەیاند: ماوەی دوو ساڵ و نیوە، گۆشەگیری و دابڕاندنێکی تووند لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە. سەرەڕای ئەوەش لە نەورۆزدا خاوەنداریکردنێکی زۆری گەل لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا هەبوو. هەروەها خاوەندارییەکی زۆر لە پلاتفۆرم و ناوچە جیاوازەکان و گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا هەیە. هۆکاری ئەم خاوەنداریکردنە چییە؟.

وتیشی: دۆخی ڕێبەر ئاپۆ گرنگترین بابەتی ژیانییە، دەبێت هەمیشە لە بەرنامە و ڕۆژەڤی رێکخستنمان و هەموو هەڤاڵێک دا بێت و هەموو کەس دەزانێت ماوەی ٢٤ ساڵە بە سەختی هەناسە دەدات و دەژی، یانی ئێمە دەڵێین، ئەمە وەک  سیاسەتی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد، کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەیڕەوکراوە لێکدەدەینەوە و ٢٤ ساڵ بە لێوردبوونەوە ، بە بەرخودان و بە هەموو شێوەیەک خۆی گەیاندووەتە ئەمڕۆ و ئەوەشی هەیە ئەمڕۆ بەرخودان و بەرەنگاری دەکات. دەچێتە ٢٥هەمین ساڵەوە.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا ئۆک باس لەوە دەکات، ئەمە بۆ بزووتنەوەکەمان، پارتەکەمان پەکەکە و هەموو گەلەکەمان، بۆ هەموو هەڤاڵان و هاوڕێیان، بۆ دۆستانمان بابەتێکی گرنگ و گرنگە. بۆچی، لەبەر ئەوەی هەموو ئەو دەرفەت و توانایانەی دروستکراون و چەسپێنراون و ئەوەی  گەل گەیشتوونەتە ڕاستیی هەبوونی خۆیان و پێویستی بە ئازادی خۆیان و سەرەڕای ئەوەی هەموو جیهان لەسەر مۆدێڕنیتەی کاپیتالیست، فشار دەخاتە سەر بزووتنەوەکەمان، حیزبەکەمان، بەڵام دیسانەوە پەکەکە لەسەر پێیە و نەک هەر ڕۆژەڤی گەلی کورد، بەڵکو ڕۆژەڤی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات.

دەشڵێت: وەک ئەلتەرناتیڤێک، پەرە بە پارادایمی خۆی دەدات. ئەمانە هەموویان ڕاستیەکانی ڕێبەر ئاپۆن. ئێمە هەرچەند بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی لەسەر هێڵ و ڕێگای ڕێبەر ئاپۆدا هەوڵ دەدەین و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەداین، کە خۆمان سەرلەنوێ بونیاد بنێین و بە ڕۆحێکی فیدایی وەک دەزانرێت لە چیاکانی کوردستان و لە هەموو شوێنێک دا  ناسراوین، هەڤاڵان بەرخۆدان دەکەن، بەڵام لە ئەنجامدا ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەسبەسەرە، بەو بۆنەیەوە، نە ئێمە، نە گەلەکەمان و نە ئەو کەسانەی ڕێبەر ئاپۆ دەناسن، خۆشیان دەوێت و ڕێزی لێدەگرن، ئاسوودە نین.

سەبری ئۆک ئەوەشى وتووە: ئێمە هەمیشە لەم ئازار و ناڕەحەتیەدا دەژین. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوە، کە بە شێوەیەکی باشتر ببینە وەڵام و بەرپرسیارێتیی خۆمان بەجێ بێنین. بێگومان وەک ئاماژەتان پێدا ئێستا لە نەورۆزدا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان،  لە دەرەوەی وڵات تاوەکو ژاپۆن و لە هەموو شوێنێکی دنیادا کوردێک هەبێت نەورۆز بە ڕۆحی ئازادی و ناسنامەی کورد و بەو جۆرەش هەبوون و ئازادیی خۆی پیرۆز کرد، بەڵام هەموو هەست و سۆزی گەلەکەمان، لە هەرکوێ پیرۆزی بکات، نەورۆز، هەموو ویست و خواستەکان، هەموو دەنگەکان پێکەوە  بەرزبوونەوە. ئەویش چی بوو، ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بوو. بۆچی گەلەکەمان ئەمەیان دەوێت؟ ڕێبەر ئاپۆ لەو بارەیەوە  دەڵێت؛ ئەو ئەوەی بۆ خۆی دەوێت، واتە ئەگەر گەلەکەمان، بۆ ئێمە ئەگەر ڕۆژێک زووتر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، بژی، هەمووان دەزانن، بەبێ ڕێبەر ئاپۆ مەحاڵ و ئەستەمە، بۆ نموونە دروشمی ئێمە، ئێمە دەڵێین، “بێ ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت”. بەبێ پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ژیان نابێت.  ئەمە ژیان نییە، ژیانی بە کەرامەت، ئازاد، بە ئیرادەی ئازاد بژین، گەلەکەمان لەوە ئاگادار و هۆشیار بووەتەوە.

هەروەها ئەندامەکەى کۆمیتەى بەڕێوەبەری کەجەکە دەشڵێت: گەلی کورد لە مێژوودا بۆ چەندین سەدەیە لە برسێتیی ڕێبەراتیدا ژیاوە، کەسێک بتوانێت بە ڕاستی ڕێبەرایەتی بکات، وەک هەموو گەلانی جیهان بە ناسنامەی خۆی بژی و ئازاد بێت. زۆرێک لەڕێبەرەکانی کورد هەستان و ڕاپەرین، بە ڕۆڵی خۆیان هەستان، خاوەن  هەڵوێست بوون و تێکۆشان و شەڕیان کرد. بەداخەوە کیشەی کورد کێشەیەکی ئاسایی نەبوو، وەک چۆن ناسنامەی گەلێک دەبوو، جوگرافیای گەلی کورد، ستراتیژیک و جیۆپۆلەتیک، دابەشکردن و دابەشبوونی کوردستان، هەمیشە چەندین دەستی نێونەتەوەیی، هێزە نێونەتەوەیەکان لەم کێشەیەدا بوون. نەیانهێشت گەلی کورد، ئەوانەی ڕێبەرایەتی دەکەن هەناسە وەربگرن. بە بۆنەیەوە چەندین کەسی وەک شێخ سەعید، سەید رەزا، وەک قازی محەمەد لە سێدارە دران و گەلی کوردیش هەمیشە خەونی بەوەوە دەبینی.  ئازاری ڕێبەرایەتیی دەکێشا. ئەمڕۆ ڕێبەرێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ، هەموو جیهانیش هێرشی کردە سەری، بەڵام نەیانتوانی جارێکی تر لە مێژوودا ڕێبەری گەلی کورد لەناوببەن. پارادایمی خۆی هەبوو، نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی هەیە.

لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەیدا سەبری ئۆک ڕوونیدەکاتەوە، بۆ نموونە ئەوانەی دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین، ئەوانەی بە بەها دێموکراسی و ئازادیخوازی و ئیکۆلۆژیەوە پەیوەستن و بەتایبەتی ئازادیی ژنان، لە چوارپارچەی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقای باشوور، لە ئەفریقا، لە ئەوروپا، لە ژاپۆن، لە هەموو شوێنێک پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەو ئەندازەیە، کە ئێمە پەرەی پێ بدەین و بڵاوی بکەینەوە و لە مرۆڤایەتیی تێبگەیەنین، بیکەینە ڕۆژەڤی مرۆڤایتتی، بەڕاستی مرۆڤایەتیی و زۆرێک لە گەلان تێکدۆشن، بەرهەڵستی دەکەن و بەپێی ئەم پارادایمە خۆشەویستییان بۆ مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بۆ ڕێبەر ئاپۆ زۆرە. خۆشیان دەوێت، دەیانەوێت تێبگەن، وەک سیستمێک، وەک ئینتەرناسیۆنالیستێکی نوێ لەسەر بەهاکانی ئازادی و دێموکراسی، ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی یەکدەگرن و وەک ئیرادەیەکی دێموکراتیک. بە بۆنەی ئەو خۆشەویستییەیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ، بە هەبوون و پارادایمی خۆی، ڕۆژەڤی گەسانی دیموکرات و سۆسیالیستیش دەگرێتەوە. زۆر ئاسایییە، هەتا هەوڵ بدەین، ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە، ئێمە تا چەند بیکەینە ڕۆژەڤ و بەرنامەی مرۆڤایەتی، مرۆڤەکان بەو ڕادەیەوە لە یەکتر نزیکتر دەبنەوە. ئەو هۆشمەندی و هۆشیارییە، ئەو نزیکبوونەوەیە لە بەهاکانی دێموکراسی و سۆسیالیزم، ژنانی ئازاد، زیاتر پەرە بە هێزێکی نێونەتەوەی و کۆمەڵایەتی دەدات. بەو بۆنەیەوە خۆشەویستیی ڕێبەر  ئاپۆ، خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ شتێکی زۆر سروشتی و زۆر ئاسایی و تەنانەت دەگمەن و بێ وێنەیە.

هاوکات ئەندامەکەى کۆمیتەى بەڕێوەبەری کەجەکە وتیشی، نەورۆزی ئەمساڵ، لە چوار لای کوردستان و لە هەر شوێنێک کوردی لێبوو، لەلایەن کوردان و دۆستەکانیانەوە بە پەرۆشی و حەماسەتێکی زۆرەوە پیرۆزکرا، هەروەها لە ناوچەکانی نەورۆزدا، پەیامی ڕوون و ئاشکرا بڵاوکرایەوە. ئێوە ئەو پەیامانە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز چۆن دەبینن؟ ئەمە چۆن کاریگەری لەسەر تێکۆشانی ئێوە بۆ ئازادی دروست دەکات؟

بەبڕوای سەبری ئۆک، نەورۆز بۆ گەلی کورد ڕۆژێکی تایبەتە، بۆ گەلانی دیکەی خۆڕاگر، بە تایبەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژێکی تایبەتی بێگومانە. رۆژێکی چۆنە؟ بە بەرخۆدان، بە بوێری و بە ڕۆحی ئازادی نەخشێنراوە، هەر خۆی ئەوە هەی گەلی کوردە، بەڵام چۆن داگیرکاری یاریی بە هەموو شتێک کردووە و هەموو شتێکی تێکداوە، یاریشی بەو ڕۆژە کردووە و هەوڵی تێکدان و شێواندنی داوە، بەڵام بە دروستبوونی پەکەکە نەورۆز جارێکی دیکە بوویەوە بە ڕۆژەڤی گەلی کورد. پێشتر چۆن پیرۆز دەکرا ئەوە هەموو کەس دەیزانێت، بەڵام زیاتر لەوە، کەسانێک دەیانخواست ئەوە پێچەوانە بکەنەوە. ئەوان دەیانوت، ڕۆژی بەهار و نازانم چیە، بەڵام ناوەرۆکەکەیان بەتاڵ کردبوو. ڕێبەر ئاپۆ، ئەو ڕۆژە لە ساڵی ١٩٧٣دا لە بەنداوی چوبوک کۆبوونەوەیەکی ڕێکخت، ئەوە واتایەکی هەیە، ئەوە بێمانا نەبوو. تۆوی بزووتنەوەی ئاپۆیی لەوێ چێنرا. ئەمە زۆر گرنگ بوو. بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ دەڵێین، پەکەکە لە هەمان کاتدا وەک حیزبی نەورۆزە. تەنانەت لەو بۆنەیەشدا دەڵێین، گەلی کوردیش گەلی نەورۆزە. بە نەورۆز لە ڕاستیی خۆی ئاگادار بوویەوە. بە ڕۆحی نەورۆز، جارێکی تر ئەو ڕۆحە مێژووییە بۆ خۆی بنیادنا. ئەوەش دەزانرێت لە ساڵانی ١٩٩٠ دا داگیرکەری بە چ دڕندەیەکەوە پەلاماری گەلی دەدا و دەیویست ئەو ڕۆژە پیرۆز نەکرێت.

ئەم چاوپێکەوتنە درێژەى هەیە…

Comments are closed.