هونەرمەندێک لە فێرگەیەکی هونەری لە مەخمورەوە جوانییەکانى ژیان جوانتر دەکات

مەخمور

هونەرمەند لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا بە هەستێکی جیاواز ڕاستیەکانی ژیان دەخەمڵێنێت،  چونکە هونەر پەناگەیە بۆ هەستی هونەرمەند، گەنجانی کامپی پەنابەرانی مەخموریش لەژێر چەتری هونەری شەهید دەلیلا دا بە هەستی هونەری خۆیان ژیانی خەڵکی کامپەکە و خەڵکی کوردستان شرۆڤەدەکەن.

مامۆستا عەلی بیلەن کە بۆ ماوەی ١٩ ساڵە لە پەیمانگای هونەری شەهید دەلیلا لە کامپی پەنابەرانی مەخمور کاری هونەری کردووە، باسی ژیانی هونەری خۆی دەکات و دەڵێت:  لە ڕۆژی ئەمڕۆدا زۆرترین هێرش لەسەر فکر و جەستەی ژن دەکرێت، بۆیە من دەمەوێت بە هونەرەکەم ئێش وئازار و بەرخۆدانی ژن پێناسەبکەم.

مامۆستا عەلی بیلەن، مامۆستایە لە فێرگەی شەهید دەلیلا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، لەگەڵ کۆمەڵێک لە قوتابییە هاوڕێکانی لەسەر پێشنیاری مامۆستاکەی، لە ساڵی ۲۰۰٤ دەستی کردوە بە ڕاهێنانی وێنەکێشان و سەرباری هەموو ناڕەحەتیەکان مامۆستا بیلێن دەستبەرداری ئامانجی فێربوونی وێنەکێشان نابێت.

ئەو مامۆستایە باس لەوە دەکات کە، لەگەڵ گۆڕانی کاتدا، دەرفەتەکانی فێرگەی شەهید دەلیلا بەگوێرەی ئەو گۆڕانکاریانەی کامپەکە تییدا تێپەڕ دەبێت دەگۆڕێت، لە لایەنی ئەرێنی و نەرێنیەوە کاریگەری لەسەر مامۆستا و خوێندکارانی فێرگەی شەهید دەلیلا دروست دەبێت، دەتوانین بڵێین کە ئەم فێرگەیە شوێنی بەرخۆدانی گەنجانی کامپەکەیە، بە هونەرەکەیان بەرخۆدانی خەڵکی کامپەکە و گەلی کورد لەسەر لاپەڕە سپییەکان دەنەخشێنن.

مامۆستا و شێوەکارعەلی بیلەن، تیشکی خستە سەر نەبوونی دەرفەت لە ڕۆژەکانی سەرەتادا وتی: ئێمە دەستمان کرد بە پەروەردەی هونەری لەگەڵ گروپێکی بچووک لە ژوورێکی بچووک لە دامەزراوەی ژنان، زۆر ناڕەحەتیمان بینی، هەر بۆیەش حەزمان بۆ هونەر زیاتر بوو، ئەو مامۆستایەی کە ڕاهێنانی پێدەکرد خوێندکار بوو لە زانکۆ لەگەڵ خوێندنەکەی خۆیدا ئێمەشی فێردەکرد

بیلەن باس لەوە دەکات، بیرییەتى کە ئەو ژوورەی کە ئەوانی تێیدا کاریان دەکرد لە هاویندا زۆر گەرم بوو، ئەو لاپەڕانەی لەسەری وێنەیان کێشابوون بەهۆی ئەرەقەوە تەڕدەبوون، بە تێپەڕبوونی کات،دەشڵێت: ئێمە ئێستا دەتوانین سەدان خوێندکار پەروەردە بکەین لێرە، دەرگای فێرگەکەمان کرایەوە بۆ هەموو گەنجان و خەڵکی کامپەکە، زۆرێک لە گەنجان لێرە ڕاهێنانیان پێکراوە و تا ئێستاش بەردەوامن.

هەروەها بیلەن ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، کە ئەو هەم دەچووە خوێندنگە و هەمیش وێنەى دەکێشا، بۆ ماوەیەک، بەهۆی زانکۆوە، کاری هونەریی پچڕاندوە، لەبەر ئەوەی ئەوەی بەخواستی خۆی نەچووەتە زانکۆ، مانگێک پێش ئێستا وازی هێناوەو گەڕاوەتەوە سەر وێنە کێشان، بۆیە دەڵێت: هونەر ئیتر بووە بە بەشێک لە ژیانم، ئەگەر ڕۆژێک نەیەمە ئێرە ئارام ناگرم.

مامۆستا عەلی بیلەن لەبەردەوامی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، لەم ڕۆژگارەدا هێرشی زۆر دەکرێتە سەر جەستە وفکری ژنان، من دەمەوێت بە هونەرەکەم ئێش و ئازار و ستەمی سەر ژنان نیشان بەدەم، دەمەوێت کە هونەرەکەم بەشێوازی هەستی خۆم بڕازێنمەوە، شەهید دەلیلا هەم شۆڕشگێڕ و هەمیش لە لایەنی هونەریەوە خاوەنی خەباتێکی گەورە بوو، لەسەر ئەو بنەمایە ناوی پەیمانگاکەمان بەناوی ئەو ژنە شۆڕش گێڕ و هونەرمەندەوە کرد.

ئەو مامۆستایە لە کۆتاییدا وتیشی: ٤ی نیسان ڕۆژێکی گرنگ و بەواتایە، چونکە لەدایکبوون و وشیار بوونەوەی گەلی کوردە، بە لەدایک بونی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد لەخەوی سەدان سەڵە هەستان، من لە سەرجەم پێشەنگا هونەری و ڤیستیڤاڵەکانی ٤ی نیسان کە لە کەمپی مەخمور بەڕێوەچووە بەشداریم کردوە،  بەرلەوەی کە ڕێگای هاتنوو چوونی کامپەکە دابخرێت ئێمە پێشانگی هونەریمان لە سلێمانی و کەرکوک ئامادە دەکرد، وە بانگ لە تەواوی گەنجان دەکەم کە هەنگاو بنێن و تێکۆشان بکەن بۆ بەدی هێنانی خەون و ئامانجە کانیان.

هـ. ح

Comments are closed.