گه‌نجۆ ژین‌دا
لەئەنجامی شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی په‌ده‌كه، له بواری سیاسی و ئابوری و ماف و ئازادی هاوڵاتییان. له ئێستادا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كه‌وتووەته سه‌ر چاره‌نووسی باشووری كوردستان، وه‌ك پارچه‌یه‌كی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك. بۆیه ئه‌و شكستانه‌ی په‌ده‌كه ناكرێ وه‌ك قه‌ده‌ر سه‌یر بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئه‌قڵییه‌ت و هزری ئه‌و خێڵه سیاسییه تاوتوێ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی شكسته‌كانی په‌ده‌كه نه‌بێته هۆكاری له‌ده‌ست چوونی ده‌رفه‌ت و ده‌سكه‌وته‌كانی باشوور!
په‌ده‌كه له مێژووی خۆیدا رێبازێكی سیاسی هه‌یه ئه‌ویش “كوردایه‌تی به‌من ده‌ستی پێكردووه و به‌منیش كۆتایی دێت!”. له ئێستا ئه‌و خۆی به‌خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌ت و ئیمكانه ده‌زانێت كه له باشوور هه‌یه، بۆیه‌ش به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌سه‌ر ده‌كات و پرسیش به كه‌س ناكات، ئه‌و پرسانه‌ی كه به لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌كات ته‌نها پرسه گورگانه‌یه، له‌بنه‌ڕتدا ئه‌وان چۆن بیانه‌وێت به‌وشێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
په‌ده‌كه به‌كرێگیراو‌ێتی و سیخوڕی و خۆفرۆشی به‌داگیركه‌ران و ده‌زگا سیخوڕییه جیهانییه‌كان به سیاسه‌ت به‌ناو ده‌كات، ئه‌و سیاسه‌ته‌ش وایكردووه زۆرێك له حیزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی تریش چاو له په‌ده‌كه بكه‌ن و خۆیان بخه‌نه باوه‌شی داگیركه‌ران، به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه. بۆیه‌ش خه‌ڵكی باشوور ئه‌وه‌ی لێی بێزاره، سیاسه‌ت و حیزبایه‌تییه. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ئه‌و جۆره سیاسه‌ته شكه‌ستخواردووه، به‌ڵام نازانن چۆن له‌ده‌ستی ڕزگار ببێت!
په‌ده‌كه گوایه ئه‌و خاوه‌نی پرۆسه‌ی كوردایه‌تییه بۆیه‌ش له ٢٠١٧ڕیفراندۆمی بەناو سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، به‌ڵام نه‌یتوانی مانگێك درێژه به سه‌ربه‌خۆیه‌كه‌ی بدات، ئه‌نجام له له‌ده‌ستدانی %٥١ له خاكی باشوور به كه‌ركوكیشه‌وه له‌ده‌ستیدا، به‌ڵام ئه‌و شكسته به سه‌ركه‌وتن بۆ خۆی ده‌ژمێرێت!! بۆیه ڕاستره بگوترێ ریفراندۆمی شكستخواردووی په‌ده‌كه، بۆ له‌ده‌ستدانی هه‌رێمه‌كانی مادده‌ی 140 به كه‌ركوكیشه‌وه.
له ساڵی ٢٠١٤وه به‌ناوی ئابووری سه‌ربه‌خۆ، قۆناخێكیتریان ده‌ست پێكرد، گوایه ئه‌و هه‌وڵه‌یان به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقه، به‌ڵام بینیمان له‌به‌رامبه‌ر بڕیارێكی بچوكی دادگای نێوده‌وڵه‌تی پاریس، كلكیان خسته‌وه ناو گه‌ڵیان و تا به‌غدا نه‌وه‌ستان و هه‌موو ئه‌وه‌ی پێیان ده‌گوت ئابووری سه‌ربه‌خۆ و ماوه‌ی 9 ساڵ بوو ده‌هۆڵیان بۆ ده‌كوتا، له شه‌و رۆژێكدا راده‌ستی به‌غدایان كرده‌وه! ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و ئابوریه سه‌ربه‌خۆیه چی لێهاتوو و بۆچی وا به‌ئاسانی وازتان لێهێنا مادام ئه‌وه‌نده ده‌ستوری بوو؟
ماوه‌ی نۆساڵ بوو په‌ده‌كه و ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێم توانیان ئه‌ڵقه له‌گوێكانیان فریو بده‌ن و به‌ناوی ده‌وڵه‌ت و ئابووری سه‌ربه‌خۆ و ئه‌و جۆره دروشمه بریقه‌دار و بێ بنه‌ما و بێ ناوه‌ڕۆكانه‌وە، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی ڕاستییه‌كانیان به ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت. ئیدی ده‌بێ بگوترێ گوریسی درۆ كورته، ته‌نها ده‌توانن خۆیان له خشته‌به‌رن و هاشو هوشی ڕاگه‌یاندنی بكه‌ن. كۆتایی هه‌موو پرۆسه‌كانی په‌ده‌كه جا ناویان هه‌رچی ده‌بێ و رێككه‌وتنی نه‌ك په‌نجا ساڵه سه‌د ساڵه‌شی بۆ بكه‌ن، كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر شكسته. بۆیه ده‌بێ به‌مه‌شیان بگوترێ ئابوری شكستخواردووی په‌ده‌كه.
بۆچی پرۆژه‌كانی په‌ده‌كه به‌رده‌وام شكست دێنن؟
١- شێواز و رێباز و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی په‌ده‌كه كاتی به‌سه‌رچووه، ئیدی ئه‌و شێوازه له بیركردنه‌وه چیتر ده‌سكه‌وتی پێ به‌ده‌ست ناخرێ. زۆرجار به هزری لیبرالیزم و نیو لیبرالیزم خۆی سواق ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش زیاتری ده‌خاته ناو چه‌قبه‌ستنه‌وه.
٢- په‌ده‌كه هیچ باوه‌ڕی به نه‌ته‌وه‌بوون و یه‌كێتی و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی نییه، بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێ پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ناتوانێ تۆزی لێ بكڕێنێ، نمونه نه ده‌وڵه‌تی پێ دروست ده‌بێ و نه ده‌توانێ بێته كۆنگره و كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یش، هه‌تا ناتوانێ یه‌كێتی نێوان دوو شاری وه‌ك هه‌ولێر و سلێمانیش دروست بكات. له‌ئێستا بنه‌ماڵی بارزانی له موختارێكی هه‌ولێریان زیاتر له‌به‌رده‌ست نییه.
٣- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه هیچ باوه‌ڕی به ڕه‌نج و ماندوبوون و پشت به‌خۆ به‌ستن نییه، بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ئابووری سه‌ربه‌خۆ پێی سه‌رناكه‌وێت، چونكه په‌ده‌كه وه‌ك پارتی و سه‌رۆكایه‌تی و داموده‌زگاكانی ماوه‌ی 76 ساڵه له‌سه‌ر پشتی خه‌ڵك ده‌له‌وه‌ڕێن، هه‌وره‌ها بوونه‌ته تاڵانچی و فه‌رهود و سه‌رچاوه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی، بۆیه‌ش نه‌ك ته‌نها بیری نه‌وت، به‌ڵكو ده‌ریای نه‌وت و گاز و هه‌موو سه‌رچاوه ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی جیهانیان له‌به‌ر ده‌ستبێ دیسان ناتوانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌نج نه‌دات نازانێ قه‌دری ئه‌وه‌ی له‌به‌ر
ده‌ستیه‌تی بزانێ. بۆیه پێویسته پێی بگوترێ دزی ئابوری ، نه‌ك ئابوری سه‌ربه‌خۆ.
٤- په‌ده‌كه له ئێستا وه‌ك حیزب و داموده‌زگاكانی بۆته بارێكی گران به‌سه‌ر گه‌لی كوردستانه‌وه، چونكه به فه‌رمی دژایه‌تی پارچه‌كانی تری كوردستان له باكوور و رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، له باشووریش به‌فه‌رمی دوژمنایه‌تی شه‌نگال و مه‌خمور و سلێمانی و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا ده‌كات. په‌ده‌كه بۆته یاریه‌كی خراپ له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی، بۆیه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات و كوشتن و بڕین و دزی و تاڵانی، ناتوانرێت چاوه‌ڕێی هیچیتری لێ بكرێت.
باشترین ده‌رچه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور، رزگار بوونه له‌ده‌ستی په‌ده‌كه، ئه‌گه‌ر له په‌ده‌كه رزگار نه‌بێت ئه‌وا له‌شكست رزگار نابێت. بۆیه پێویسته به‌گشتی كۆمه‌ڵگه به ئه‌ركی خۆی بزانێ، تاكو له هزر و رێباز و شێواز و بیركردنه‌وه‌ی په‌ده‌كه رزگاری بێت. چونكه رزگار بوون له په‌ده‌كه رزگار بوون نییه له حیزبێك به‌ته‌نها، به‌ڵكو رزگار بوونه له زهنیه‌تێك كه ته‌نها كاره‌سات و ماڵوێرانی له‌گه‌ڵ خۆی دینێت. نابێ چیتر چاوه‌ڕێ بكرێت، چونكه په‌ده‌كه له‌وه‌شی خراپتر پێ ده‌كرێت، بۆیه هه‌تا زووه پێویسته رێبازی خۆ لێ رزگار كردنی بدۆزرێته‌وه.
ب. گ
Comments are closed.