ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر سەعدون عومەر دەڵێت، نیشانەکانى ڕیخۆڵە کوێرە بریتیتن لەوەى، کە لە ٦٠% بۆ ٩٠% نەخۆش گرفتی هێڵنجدانی بۆ دروست دەبێت و بەهۆی زۆری ئازارەوە نەخۆش چەند جارێک توشی ڕشانەوە دەبێت، دەشڵێت، زۆربەی جار نەخۆش ئازاری هەیە، کە لە دەوروبەری ناوکەوە دەست پێ دەکات .
دکتۆر سەعدون عومەر، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی هەرس و جگەر و زراو، لە نوسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانى نەخۆى ڕیخۆڵە کوێرە دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
یەکەم– زۆربەی جار نەخۆش ئازاری هەیە، کە لە دەوروبەری ناوکەوە دەست پێ دەکات دواتر دەگوازرێتەوە بۆ بەشی خوارەوەی سک و بۆ لای ڕاستى سک.
دووەم– لە ٦٠% بۆ ٩٠% نەخۆش گرفتی هێڵنجدانی بۆ دروست دەبێت.
سێیەم– لە ٧٤% بۆ لە ٧٨%ى توشبوان حەزى خواردنى نامێنێت.
چوارەم– بەهۆی زۆری ئازارەوە نەخۆش چەند جارێک توشی ڕشانەوە دەبێت.
پێنجەم– بەڕێژەی لە ١٨% توشی قەبزی یان سکچون دەبن.
ئ.م
Comments are closed.