لە شنگال کۆنفرانسێک بەناوى “ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن” دەستی پێکرد

شنگال 

لە شنگال بە بەشداری سەدان ئەندام و میوان کۆنفرانسێک بە دروشمی “ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان” کە لە لایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژی) ڕێکخرابوو دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ لە شنگال بە شداری زیاتر لە ٣٥٠ ئەندام، کە لە ژنانی ئێزدی و عەرەب و ژمارەیەک میوان کۆنفراسێک لە ژیر ناونیشانی “ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان” کە لەلاین تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژی) ڕێکخرابوو دەستی پێکرد.

لە سەرەتای کۆنفراسەکە پەرلەمانتاری هەدەپە فەلەکناس ئوجا، نیهاد سۆسەن وتەبیژی کۆمیتەی دەستپیسەخەری ئازادی و بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە لوبنان، ژنە فیمنیست ڕوناهی ئەڵمان و بلور ئەلجەراح چالکوانی بواری مەدەنی بە شێوەیەکی ڕاستوخۆ و لەڕێگەى ڤێدیۆ کۆنفرانس بەشداری کۆنفراسەکەیان کرد و سڵاویان  لە ئەمادەبوانی کۆنفراسەکە کرد و دڵخۆشی خۆیان هێنایە زمان بۆ ئەم و کۆنفراسە و هەروەها لە پەیامەکانیاندا بە گرنگیەوە باسی ڕۆڵی ژنانی شنگالیان کرد و تێکۆشانی ژنانی شنگالیان و بەرز نرخاند و جەختیان لە تێکۆشان خەباتی هاوبەشکردەوە و وتیان، دەبێت ژنان لە هەموو دوونیا خاوەنداری لە یەکتر بکەن.

دواتر لەسەر  ناوی یەکینەی پاراستنی ژنانی شنگال (یەژەشە)  پەیامێک خوێندراوەیەوە و تێیدا ئاماژە بە فکری ڕێبەر ئاپۆ درا دەربارەی ڕاستینەی ژن و گەنجان، ئەخلاق، سیاسەت، ئابوری و پەروردە، هەروەها، باسلەوەکرابوو،  فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووەتە ڕێنشادەر و حەقیقەتێک، کە ناکرێت دەستبەرداری بین.

هەرلە پەیامەکەى ئێمە وەک هێزی ژنانی شەنگال لەوەتەی فکری ڕێبەر ئاپۆمان ناسیوە بە ئیرادەوە دەژین و ئەو فکرە ئێمە بەرەو ئازادی کۆمەڵگاو ئازادی ژنان دەبات و دبێتە پاراستنی جەوهەر، هێزەکەی ئێمەش هەر لەسەر ئەوە بنەمایە دامەزاراوە و هەتاکو مەترسی لەسەر گەلەکەمان هەبێت پاارستنی ڕەواو جەوهەری بە حەقێكی ڕەوای خۆمان دەزانین.

لە کۆتای پەیامەکەی یەژەشە ئاماژە بە دۆخی گۆشەگیری لەسەر ڕێىەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراو جەخت لەوکرایەوە، کە ئەو گۆشەگیرییەەى، کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەرێوە دەچێت لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تاوانە لە دژی مۆرڤایەتی و هەتا فکری ڕێبەر ئاپۆ و پارێزوانەکانی ئەو فکرە هەبن هەموو کۆمەڵگا، ئاین و بیرو ڕا جیاوازەکانی کۆمەڵگا ئازاد دەژین.

لە درێژەى کۆنفراسەکە سەرنج ڕاکێشرایە سەر سیاسەتی نا دیـموکراتیانەی حکومەتی عێراق بەرامبەر گەلی ئێزدی، کە ڕێگا نادات میوانان لە وڵاتە جیاوازەکان بەشداری کۆنفراسەکە بن و ئەو هەڵوێستەی حکومەتی عێراقیان شەرمەزار کرد و یەکێک لەو میوانانەی، کە ڕێگری لێگیرابوو بەشداری ئەو کنفراسە بێت مانما پیرو، هاوسەرۆکی ڕێکخستنی گەلی ئێزدیبوو لە ڕووسیا و ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو سیاستەی حکومەتی عێراق هێنانە زمان و ئەو سیاسەتەی بەرامبەر گەلی ئێزدی شەرمەزار کرد.

لە ئیستا کۆنفراسکە درێژەی هەیە و پرسەکانی ئازادی ژنان، پاراستنی ژنانی ئێزدی و یەکێتی ژنان و چەند پرسێکى دیکە تەوەرى گەرمی کۆنفراسەکەن و بڕیارە ئەم کۆنفراسە تا سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ درێژەی هەبێت و دواتر بە ئەنجام نامەیەک کۆتای بە کۆنفراسەکە بێت.

ئ.م

Comments are closed.