زراو چیە و سوودی چیە؟

دکتۆر فەرمان بەرزنجی دەڵێت، زراو ئیشی هەرسكردنی چەوریە، بەهۆی زراو لەش هێز و (ATP) وەردەگرێت لەو چەورییانەی دەیخۆین، بۆیە ئەوەی بەردی زراوی هەیە پێی دەڵێین، چەوری مەخۆ نەوەك ژان بگری.

دکتۆر فەرمان بەرزنجی، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، لە نوسینێکدا ئاماژە بە زراو و سودەکانى دەکات، دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

زراو لە جگەر دەردەچێت وە دەرژێتە ریخۆڵە باریكە لە بەشی دووەمی ١٢گرێ، كە ئەویش بەشی یەكەمی ریخۆڵە باریكەیە.

كاتێك نەخۆش بەردی دەبێت لە كیسەی زراو ئێمە تەنها كیسەی زراو لادەبەین، بەڵام نەخۆش زراوی دەمێنێت، زۆرن ئەوانەی وادەزانن زراوی نەماوە، هەڵە تێگەیشتووە.

نەخۆش بەردی نەبێت باشە، بەڵام بەردی زراو بچووك بێت خراپترە لە بەردی زراوی گەورە پێچەوانەی گورچیلەیە.

لەناو سكی هەموو مرۆڤێكدا دوو كۆكەرەوە (تانكی) خەزان هەیە، کە ئەمانەن:-

یەکەم- كیسەی میز- میزەڵدان (میز لە گورچیلە دروست دەبێت دڵۆپ دڵۆپ كۆدەكرێتەوە لە میزەڵدانەكە تاوەكو پڕ دەبێت).

دووەم- كیسەی زراو (زراو لە جگەر دروست دەبێت دڵۆپ دڵۆپ كۆدەكرێتەوە لە كیسەی زراو، تاوەكو چەوری دەكەوێتە ناو ١٢ گرێ بە ئۆتۆماتیكی بێ ئاگاداری ئێمە بەتاڵ دەكرێتەوە).

زراو ئیشى چیە؟

زراو ئیشی هەرسكردنی چەوریە، بەهۆی زراو لەش هێز و (ATP) وەردەگرێت لەو چەورییانەی دەیخۆین، بۆیە ئەوەی بەردی زراوی هەیە پێی دەڵێین: چەوری مەخۆ نەوەك ژان بگری.

ئ.م

Comments are closed.