پارێزەران بە مەبەستی بینینی ڕێبەر ئۆجالان داواکارییان بەرزکردەوە

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی دوو ساڵە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە پارێزەرەکانی بکەوێت جارێکی دیکە داواکارییان بەرزکردەوە.

داواکارییەکەی ئەنجامدانی دیدار لەلایەن پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە ڕێزان ساریجا، نەورۆز ئویسال، مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگۆر ئەرۆل پێشکەش کرا.

پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ئەنجام بدەن سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

لە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تائێستا بە هیچ جۆرێک زانیاری لە بارەى رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە و لەگەڵ ئەوەی سەدان جار پارێزەرەكانی داوای دیداریان كردووە، بەڵام داواكەیان ڕتكراوەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.