دکتۆر بڵند گۆران دەڵێت، تووشبوون بە سەرئێشە لە بەیانیاندا، حاڵەتێکی بێزارکەرە، کە لە هەر ١٣ کەسێکدا یەکێکیان دووچاری دەبێت و چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش کەمخەوى، خواردنەوە کحولیەکان و نەخۆشی شەقیقە.
دکتۆر بڵند گۆران، پسپۆڕی چارەسەری ئازاری درێژخایەن و ئازاری شێرپەنجەی لە نوسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى ڕوودانى سەرئێشە لە بەیانیاندا دەکات و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
تووشبوون بە سەرئێشە لە بەیانیاندا، حاڵەتێکی بێزارکەرە، کە لە هەر ١٣ کەسێکدا یەکێکیان دووچاری دەبێت و چەندین هۆکاری هەیە، کە ئەمانەن :-
یەکەم- کەم خەوی
ئەو کەسانەی، کە حاڵەتی وەستانی هەناسەیان هەیە لەکاتی خەودا، توشى سەرئێشە دەبن لە بەیانیاندا.
ئەو کەسانەی، کە پڕخەیان هەیە لەکاتی خەوتندا زۆربەیان دووچاری سەرئێشە دەبنەوە لە بەیانیاندا .
زۆر خەوتن، ئەو کەسانەی، کە زیاتر لە ڕادەی پێویست دەخەون دووچاری حاڵەتەکە دەبنەوە.
زۆر خواردنەوەی کافاین لە شەوی پێشتردا، کە لە چا و قاوە و خواردنەوە وزەبەخشەکاندا هەیە هۆکاركن بۆ سەرئێشە لە بەیانیاندا .
خواردنەوە کحولیەکان
نەخۆشی شەقیقە
شێوازی خەوتن، هەندێک جار بەهۆی شێوازی خەوتنی ناتەندروستەوە سەرئێشە دروستەبێت لە بەیانیاندا.
چارەسەری ئازاری سەرئێشەکە پزیشکی پسپۆڕ دیاریدەکات بەپێی هۆکارەکان.
ئ.م
Comments are closed.