بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى بڵاویکردەوە، تیمەکانى پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت، كه هه‌زار و ٣٠٠ كارتۆن هێلكه‌ی تێدا بووه، كه هیچ به‌روارێكی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس، كه بارهه‌ڵگرێك له كۆگایه‌كدا بڕی هه‌زار و ٣٠٠ كارتۆن هێلكه‌ی تێدایه و هیچ به‌روارێكی ده‌رچوون و به‌سه‌رچوون له‌سه‌ر هێلكه‌كان نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ڕێگه‌پێنه‌دراوه و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له‌ناو بازاڕدا ساغی بكاته‌وه.
ئاماژەبەوەشکراوە، تیمەکانى بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق بەهاوکاری لیژنەکانی ئابوری قایمقامییەت توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه و هێلكه‌كاندا بگرن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌هه‌مانكاتدا به بڕیاری دادوه‌ر، تیمەکانى بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌یه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
ئ.م
Comments are closed.