هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

دكتۆر موئەیەد ئیسماعیل دەڵێت، کێشانی جگەرە و هاوشێوەکانی جگەرە، یەکەمین هۆکاری سەرەکین بۆ توشبون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان، دەشڵێت، ئەم جۆرە شێرپەنجەیە لە پیاواندا زیاتر ڕوو ئەدات.

دكتۆر موئەیەد ئیسماعیل، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى قوڕگ، گوێ، لوت، مل، سەر و ژێر کاسەى سەر، لە نوسینێکدا ئاماژە بە هۆکارە سەرەکیەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان دەکات، کە دەقى نوسینکەى بەمجۆرەیە:-

هۆکارە سەرەکیەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان کامانەن؟

یەکەم- کێشانی جگەرە و هاوشێوەکانی جگەرە، یەکەمین هۆکاری سەرەکین بۆ توشبون بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان.

دووەم- خواردنەوەی مادە کحولیەکان، کەسانی جگەرەکێش و ئالودە بە ماددە کحولیەکان زۆر زیاتر لەهەر کەسێکی دیکە لەژێر مەترسی توشبونن بە شێرپەنجەی قوڕگ و دەنگە ژێکان.

سێیەم- کەسانی توشبوو بە ڤایرۆسی (HPV).

چوارەم- بەرکەوتەی هەندێ جۆر لە ماددەی کیمیای وەک ئەزبێز و نیکڵ.

پێنجەم- ئەم جۆرە شێرپەنجە لە پیاواندا زیاتر ڕوو ئەدات.

ئ.م

Comments are closed.