“دەتوانرێت ئازارەکانی کۆمەڵگە بە ھونەر پیشانبدرێت”

هەڵەبجە

مامۆستایانی ھونەر باس لەوە دەکەن، دەتوانرێ لە ڕێگەی هونەرەوە کارەساتەکان و دەنگە ونبووەکانی گەل بگەیەنرێت بە جیهان، ئاماژەش بەوە دەکەن لە باشووری کوردستان هونەری شێوەکاری دوانەکەوتووە، بەڵکوو پێیوستی بە زەمینەسازی باشتر هەیە بۆ پەرەپێدانی.

ھونەر یەکێکە لەو پایە گرنگەکانی کۆمەڵگە، کە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە تەواویی کێشە و خەمەکانی کۆمەڵگە و گەل پیشانی جیهانی دەرەوە بدرێت، بەڵام لە باشووری کوردستان  نەتواندراوە وەک پێویست زەمینەسازی بۆ دەرخستی تواناکان بکرێت و هونەر بکرێتە ئامڕازێک بۆ گەیاندنی خواست و دەنگی گەل.

ھونەر ساحێب
ھونەر ساحێب

لەبارەی هۆکارەکانی پاشکەوتن یان بەرەوپێشچوونی هونەر لە سەردەمە جیاوازەکاندا ھونەر ساحێب، ھونەرمەندی شێوەکار وتی: ھونەری شێوەکاری کارێکە کاتێک ململانێیەکی سیاسی ھەژاری و کێشەی مووچە دروستدەبێت، بەرەو دواوە پاشەکشە دەکات، بەڵام ھونەری شانۆ بەرەو پێشتر دەڕوات، ھونەریی شێوەکاری پێویستی بە کەشوھەوایەکی ھێمن ھەیە، بەڵام باشووری کوردستان ئەو کەش و ھەوایەی نییە.

ئەو ھونەرمەندە شێوەکارە لە ڕۆژنیوزەوە داوای لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد، کە هێندەی گرنگی بە بابەتی سیاسی دەدەن، ئەوەندەش گرنگی بە بابەت و هەواڵە هونەرییەکان بدەن، چوونکە هەواڵی سیاسی کاریگەری نەرێنی لە سەر دروستی دەروونی کۆمەڵگە دروست دەکات، بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی باشترە لەگەڵیدا هەواڵ و بابەتی هونەریش ببە پێش، بەدەر لەوەش ھونەر دەتوانێت ئەو دەنگە ونبووەی نەتەوەی کورد بگەیەنێت، کە وەک پێویست نەگەشتووە.

سەلوا مستەفا
سەلوا مستەفا

ھونەر ساحێب، ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە وانەی هونەر لە پەروەردەدا، بەڵام بەداخەوە ئەو کارە نەکراوە و نەتواندراوە هەلێکی لەو شێوەیە بۆ منداڵان برەخسێندنرێت.

هەروەها سەلوا مستەفا، مامۆستای ھونەر وتی: ھونەر لە پارێزگای ھەڵەبجەدا لە ئاستێکی زۆر باشدایە، پێویستە هەمووان هەوڵبدەین کارە هونەرییەکان زیاتر بکەین، بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێشەوە بڕوات، ئەو نەھامەتیانەی بەسەر میللەتی کوردا ھاتووە، لەڕێگەی ھونەرەوە دەتوانرێت پیشانی جیهان بدرێت و بەوەش بەشێک لە خەمەکان بڕەوێنێتەوە.

وتیشی: پێویستە خۆمان بەھەموو تواناکانمانەوە ھەوڵی زیاتر بەرەو پێشەوە بردنی بدەین.

ڕەمەزان ھەمیرخان
ڕەمەزان ھەمیرخان

ڕەمەزان ھەمیرخان بۆ ڕۆژنیوز وتی: ھونەر ھەمیشە لەکاردایە لەناو مێشکی مرۆڤەکاندایە ڕۆژانە لەگەشەدایە، ئەگەر بەرگریکەر ڕێگەیی لێنەگرێت، ھیچ سنوورو زمانێکی بۆ نییە، ھونەر لە باشووری کوردستان دوانەکەوتوە، بەرگری گەشەپێدەری نییە، پێویستە سانسۆرەکانی بەردەمی لابەرین نابێت بترسین لەلابردنی بەربەستەکان.

 

ش. ئـ

Comments are closed.