کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و هەندێ جاریش لێزمە باران دەبارێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران، کە هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و لە دوایی نیوەرۆ کاریگەری باران بارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت.
کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم هەور و باراناوی دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و هەندێ جاریش لێزمە باران دەبارێت و خێراى با لەنێوان ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما پێنج تا حەوت پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران، کە هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و لە دوایی نیوەرۆ کاریگەری باران بارین کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە بە شێوەی نمە باران دەبارێت.
ئ.م
Comments are closed.