ڕۆژەڤ

-هونەرمەند دڵشاد کوێستانی پێشانگایەکی تایبەتی بەناوی ( بەهارم دی ) لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەی سلێمانی لەکاتژمێر ٥ـی ئێوارە دەکاتەوە .

-کۆمەڵەی رۆژ بۆ کەمئەندامان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدات بۆ ڕاگەیاندنی پرۆژەیەکی هونەری کەمئەندامی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ.

-لە باخچەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی لە هەولێر کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی پستئاشان لە نوسینی عامر حەسەن کاتژمێر ٥ـی پاش نیواڕۆ بەڕێوەدەچێت.

-سوپای عێراق هەوڵ دەدات کامپی مەخمور گەمارۆ بدات و تەلبەندی بکات، لەبارمبەردا بەرخۆدانى دانیشتوانى کامپەکە بۆ ڕێگری لەو هەوڵە بەردەوامە.

-پرۆسەی هەڵبژاردنی گەڕی دوەمی سەرۆکایەتی تورکیا لە نوێنەرایەتی تورکیا لە وڵاتانی دەرەوە بەردەوامە .

-قەیرانى ئاو لە عێراق و بەکارهێنانی ئاو وەک کارتى فشار لەلایەن دەوڵەتى تورک و ئێرانەوە.

Comments are closed.