کەشناسى هەرێم: لێزمە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و بارانبارین بەردەوامى دەبێت و هەندێ کات بەشێوەى نمە باران و هەندێ کاتیش بەشێوەى لێزمە باران دەبارێت، دەشڵێن، سبەى ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و بارانبارین بەردەوامى دەبێت و هەندێ کات بەشێوەى نمە باران و هەندێ کاتیش بەشێوەى لێزمە باران دەبارێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

ئ.م

Comments are closed.