ئێران كوژرانی پێنج سەربازی وڵاتەكەی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی پۆلیسی ئێران بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو پێنج پاسەوانی سنووری ئێران لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوەیان لەگەڵ گروپێكی چەكدار لە سیستان و بەلووچستان كوژران، هەروەها هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە دەكەن.

سەردار مەهدی حاجیان،وتەبێژی پۆلیسی ئێران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو گروپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هێرشێكی تیرۆریستیان كردە سەر پاسەوانانی سنوری “مێزە سێر”، لەئەنجامدا پێنج پاسەوانی سنوری ئێران كوژران.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو گرووپە چەكدارە لە ڕووبەڕوبونەوەكەدا كوژراون و دواتر لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵهاتوون، پۆلیسی ئێران دەشڵێت هێرشەكە بێ وەڵام نابێت.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ئێران و فەرماندەی پاسەوانی سنوور بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە سەردانی پارێزگای لوڕستانیان كرد.

ه.ئ

Comments are closed.